مێژوی کات
12:30 - 17/08/2022
844 جار خوێندراوەتەوە
نوسینی : Peter Englund
وه‌رگێرانی؛ ئاراس وه‌لی
به‌ئارامی تێپه‌ڕبوونی کاتی ڕۆژانه،
مێژوی خۆی هه‌یه. درامای پڕڕه‌نگی ناو گۆڕه‌پانی جه‌نگ و سیاسه‌تی مه‌زنی
کۆن هه‌رواتر.به‌ڵام به‌دوور له‌وه
دێرۆکی بچکۆلانه‌ی که له‌ته‌کماندا ده‌ژی له هه‌نوکه‌دا مێژوی نائاشکراتری هه‌یه.
که سه‌یری سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م بکه‌ین،
ده‌بینین مێژوی به‌سته‌نی و شوکلات وته‌ختی خه‌وتن وقاپی قوڵ وچه‌ترو ده‌سته‌سڕو
کاخه‌زی ته‌والیت و ته‌والێتی غه‌ربی فه‌رهه‌نگی وئه‌مانه دیارده‌ی دیاری سه‌ده‌ی
شانزه‌هه‌می کلتوری ئه‌وروپا بوون.
ئیتر ئه‌و شتانه لەو ده‌مه‌وه بونه
به‌شێک له واقیعی ژیانی ڕۆژانه. دوو ده‌نگوباسی بچکۆلانه‌ی تر هه‌یه له ژیانی
ئه‌وده‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا که یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ زیاتر فۆرموله‌کردنی
ژیانی ئه‌وده‌مه له ئه‌و شتگه‌له‌ی له‌سه‌ره‌وه ناومان هێنان.
ئه‌و دوو ده‌نگوباسه‌ش په‌یوه‌ندیان به
پێوانی کاته‌وه هه‌یه.
یه‌که‌میان دۆزینه‌وه‌ی چرکه‌ژمێر بوو له
کاتژمێردا له ساڵی 1670 دا. دووه‌میشیان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ومێژووه‌دا، ئه‌ویش هه‌ڵگرتنی سه‌عاتی به‌رباخه‌ڵ
بوو لای خه‌ڵکی.
دووباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌قیقه‌ژمێر ئاوێنه‌ی
گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌مکی مۆدێرنی کات بوو.شۆڕشێکی خاوخلیچک که دێت وچه‌قی نه‌زم وته‌رتیبات
ده‌گۆڕێت.ئه‌م شۆڕشه کاریگه‌ره له‌سه‌ر ئه‌وجیهانه‌ی که کات تیدا وه‌ستابوو له
تێپه‌ڕینیکی خاوخلیچکی هه‌تاهه‌تایدا ، که هه‌موو شتێک دووباره ده‌بونه‌وه. به
تێڕوانینی ئیمه گه‌شه‌یه‌کی مێژویی بوونی نه‌بوو،یان باشترە بڵێن نه‌ده‌بینرا. هه‌روه‌ها
هیچ سنورێک نه‌بوو له نێوان سه‌رده‌می کۆن ئیستا وداهاتودا.(ئه‌مه‌ش ببوه هۆی سه‌ره‌کی
بناغه‌یی بۆ بیروڕای باوه‌ڕبوون به چاره‌نوس و هەر ئه‌وە‌ش بووه هۆی ده‌ستخوێندنه‌وه‌و یارمه‌تیده‌ر
بۆ سیحربازی.)
واته کات له‌لایه‌ن ئینسانێکه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه
که هه‌ردووقاچی له قوڕاوی کێڵگه‌کاندا چه‌قیون. ئینسانێک که نه‌یتوانیوه خۆی
ڕزگاربکات له سروشت وگۆڕانی وه‌رزه‌کانی ساڵ.ئه‌م ئینسانه ئاگایی چه‌قیووه و له‌جێگای
خۆی هه‌ڵوه‌ڕه‌ده‌کات به‌ئاگایی خۆی. سه‌ده‌ی شانزه جیهانێک بوو که ریتمی هێواش
و له‌سه‌ره‌خۆبوو.ئه‌وده‌مه که‌س نه‌یده‌توانی له هێستر یان له به‌له‌می چارۆکه‌دار خێراتر ڕێبکا. ئه‌سڵه‌ن
په‌له‌کردن له‌و زه‌مانه‌دا شتێکی جوان نه‌بوو.کات وه‌کو وورده پاره‌ی مس بوو که
که‌س هه‌ڵینه‌ده‌گرته‌وه.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م کاته نوێیه
له‌کوێ دروست بوو.مێژوونوس David Landes له کتێبی به‌ناوبانگی Revolution in
Time ده‌ڵێت : ئه‌و کاته له کڵێساکانی سه‌ده‌ی
ناوه‌ڕاستدا ده‌ستی پێ‌کرد. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه که نوێژکردن هه‌ر له ده‌می خۆرهه‌ڵاتن و ئاوابووندا
نه‌بووه ، به‌ڵکو له ده‌می نیوه‌ڕۆ و عه‌سرو مه‌غریب وشێواندا کراوه. ئه‌مه‌ش
بووه‌ته هۆی به‌کارهێنانی پێوه‌رێک بۆ کات پێوان له‌شه‌و وڕۆژێکدا.دروست لێره‌دا
کاتژمێر هاته کایه‌وه.که‌سانی تر وه‌کو مێژونوسی فه‌ره‌نسی Jacques Le Goff باوه‌ڕی وایه که گه‌شه‌سه‌ندنی کات وهاتنه‌کایه‌ی کاتژمێر زاده‌ی
ژیانی شاری سه‌ده‌کانی ناوه‌نده.خه‌ڵکی شار به‌پێچه‌وانه‌ی جوتیاران و مڵکداره‌کانه‌وه،
توانیان خۆیان له‌کۆتوبه‌ندی سروشت ڕزگار بکه‌ن و، وه‌کو واقیعێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سروشتدا بکه‌ن.
هه‌رچی بازرگان وخاوه‌ن کارخانه‌کانن کات بۆیان گه‌لێک به‌هادار و پڕ نرخ بووه.
کات شتێک بووه که خۆیان کڕین وفرۆشتنیان تێدا ئه‌نجام داوه وبڕیاریان به‌سه‌ردا
داوه. ئه‌مه‌ش دژ به پرنسیپی کلێسا بووه که به‌پێی باوه‌ڕی کلێسا سو‌و گوناح
بووه چونکه مامه‌ڵه‌بووه به کاته‌وه.کاتیش نابێ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بکرێت چونکه
کات هی خودایه. له‌سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌مدا یه‌که‌م کاتژمێری میکانیکی په‌یدا بوو.
کێشه‌که له‌وه‌دابوو که کاتژمێری ئه‌وده‌مه گه‌لێک مه‌زن بوو، میقاتکردنی ده‌قیق
نه‌بوو ، له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر جیاوازی هه‌بوو. ئه‌مه‌ش وای کردبوو هه‌ر
جێگایه‌و کاتی لۆکا‌ڵی به‌رزی خۆی هه‌بێت.
له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا هه‌نگاوی گه‌وره
وپێشڤه‌ڕۆ نرا له مه‌یدانی " کات پێوان" دا.پیاوێکی هۆڵه‌ندی مۆدێرن به‌ناوی Christiaan Huygens in که کوڕی شاعیرێکی کۆچکه‌ر، فیزیکار،
ئاسترۆنۆم ، ماتماتیکار بوو، هاوکات ئه‌ندام
له ئاکادیمیای زانستی لودڤیکی چوارده بوو. پۆترێتێک له‌و پیاوه وێنه‌ی گه‌نجێکی
به‌ده‌ستوپه‌نجه‌ی پیانۆ ژه‌نینه‌وه وجوتێ چاوی ڕه‌ش و لێوێکی به‌ویقاره‌وه
وێستاوه‌و، سه‌عاتێکی قاوه‌یی نیشان ده‌دات.
به بارۆکه‌یه‌کی درێژی لولی تاسه‌رشانه‌وه. ئه‌م
پیاوه له‌ساڵی 1650دا ته‌له‌سکۆپێکی ئاوێنه‌یی باشتری دروستکرد. که وه‌کو که‌سێکی
لاپرسه‌ن(فضول) ڕوی ته‌له‌سکۆپه‌که‌ی کرده ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره‌ی که‌وانه‌یی. (له‌نێواندا
ئه‌ستێره‌ی تیتانی دۆزیه‌وه) ئه‌و پێوستی
به کاتژمێرێکی هه‌ستیارو ده‌قیق هه‌بوو بۆ تێبینیه ئه‌سترۆنۆمیه‌کانی . له‌به‌ر
ئه‌وه له‌ته‌مه‌نی 27ساڵیدا به یارمه‌تی له‌بیرۆکه‌ی گالیلۆ توانی له‌ساڵی
1656دا کاتژمێری چاڵمه دروست بکات. ئه‌مه‌ش بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان له مه‌یدانی
کات و پێوانی کاتدا . به‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مین جار بوونی پێوه‌رێک بۆ پێوانی کات هاته
مه‌یدانه‌وه که بتوانێت نزیک ودروست بێت له واقیعه‌وه.
له‌دوای دروستکردنی ئه‌م شاکاره مه‌زنه‌ی
ئه‌م زاته، ده‌گه‌ڕا به شوێن دنیایه‌کی تازه‌دا که ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی
که دۆزینه‌وه‌ی ده‌یه‌ها کاری گرنگ پێش مردنی له ساڵی 1695 دا . به‌ڵام سه‌عاتی
چاڵمه‌که‌ی به‌هاوکاری Hooks ی ئینگلیزی دۆزینه‌وه‌یه‌ک بوو له به‌کارهێنانی زه‌مبه‌له‌ک له بۆ خستنه‌گه‌ڕی چرکه‌ژمێردا.
ئه‌وه‌ش هه‌تا ئەمڕۆ بوونی هه‌یه و به‌مانای کۆتایی ئه‌وسه‌رده‌مه‌یه دێت، که
مرۆڤ چیدی کات به ڕۆژو تاق ناژمێرێت به‌ڵکو به سه‌عات و خوله‌ک و چرکه.
له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی
سیانزه‌دا مرۆڤ ده‌ستی کرد به دابه‌شکردنی سه‌عاتێک به 60 خوله‌ک و خوله‌کێک به
60 چرکه. به‌ڵام دیاره ئێستا گرنگی و
واقیعیه‌تی ئه‌ودابه‌شکردنه به‌های پڕبایه‌خی خۆی هه‌یه .
ئه‌وه‌ش خۆی له په‌یدابوونی
ئه‌و کاتژمێره فره هه‌ستیاره‌دا ده‌بینێته‌وه ، که له‌کاتی دیاریکراوی ده‌سه‌ڵاتی
مه‌رکه‌زی و په‌یدابوون وچرۆکردنی که‌پیتالیزمدا پێویستی بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
واقیع هێدی هێدی ڕه‌نگی
خۆی به‌کات و کات دابه‌شکردن جوانتر ده‌کرد.که ئه‌مه‌ش بووه هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک
یان په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ ئه‌وروپایه‌کان که فێری کارکردن ببن به‌پێی کاتی ده‌ستنیشانکراو،و
دیاریکراو، ئیتر هه‌ر له ئاسنگه‌ره‌وه بگره تا ده‌گات به کارمه‌ندی پله به‌رز
له داموده‌زگاکاندا. ئیتر چیدی کات
دیارده‌یه‌کی خولاو نه‌بوو به‌ڵکو کات دیارده‌یه‌کی ئاسۆیی بوو. کات سه‌ره‌تای هه‌بوو
،کۆتایی هه‌بوو، کات ده‌پێورا.کات بووه خاڵێکی ڕاست له نێوان دوێنێ وسبه‌ینێ دا
. کاتی ئینسانێک به مانای سامانی به‌نرخی ئه‌و ئینسانه.
سه‌یری تابلۆی
کاتژمێره‌که بکه، به چرکه چرکی کاتژمێره‌که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سامانێک له
ئه‌نتیکی سه‌عاتی کۆن که پێوه‌ری کاته له‌دوای جوڵاندنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان و
خۆر.ئه‌و سه‌عاته کاتیك ده‌پێوێت که ئێمه گوزه‌راندومانه. ئه‌وکاته‌ی سه‌رفمان
کردووه‌و، ئه‌وکاته‌ش که‌له‌به‌رده‌ماندا ماوه. چرکه‌ژمێری خێرای کاتژمێر به‌مانای
هاوارێکه بۆ سودوه‌رگرتن له 24سه‌عاتی شه‌وڕۆژ ،هاوکات هێزو کۆنترۆلی کاته‌کانمان
بکه‌ین.
تێپه‌ڕینی کات بووه
دیارده‌یه‌کی ئاشکراو سوڕاو.ئێستا چرکه‌یه‌ک له‌کاتی ئێمه ده‌ڕوات وهه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه.
په‌له بکه پله بکه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
زۆرترین قسه‌وباس له‌مه‌ڕ کات وکاتژمێر هاته نێوانه‌وه. قسه‌ی کات وکاتژمێر هه‌رله‌لایه‌ن
شاعیرانه‌وه به‌چڕی وگفتوگۆی ده‌رباره
نه‌ده‌کرا، که چامه‌کانینان زۆر یا که‌م پڕبوو له‌به‌کارهێنانی کات وکاتژمێر و وێنه‌ی
کاتژمێر. به‌لای هه‌رچی که‌سانی زانستکاربوو، کاتژمێر ببوه مۆدێلێک بۆ ئه‌وه‌ی
بزانرێت چۆن چۆنی هه‌موو که‌ون ده‌گه‌ڕێت وکارده‌کات. وه‌کو Lewis Mumford ئاماژه‌ی پێداوه
"کاتژمێر یه‌کێکه له‌هه‌ره ئامێره گرنگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه
تازه‌یه" به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان به‌هاو نرخی له ماشێنی هه‌ڵمین به‌نرختر
و گرنگتره. وه له سه‌رده‌می پیشه‌سازی دا کاتژمێر یه‌کمجار بۆ هه‌مووان بوونی
خۆی سه‌لماند له دنیای په‌له‌ی نوێ‌دا و جێهێشتنی دنیای کۆنی له‌سه‌ره‌خۆ و هێواشدا.
گه‌شه‌کردنی کاتژمێر به‌ئاقارێکدا گه‌شه‌ی
کرد که کات سیستێمی پێوانه‌ی کاتی له‌بازنه‌یی
ئاسایی و مه‌لموسه‌وه گۆڕی بۆ کاتێکی ئاسۆیی میکانیکی ئابستراکت.
مێژونوسی سویدی Lennart Lundmark باس له‌گرنگی وجیاوازی چۆنایه‌تیو چه‌ندایه‌تی کات ده‌کات. (چه‌ندایه‌تی
کات گوزارشه له کاتێک که پێوه‌رێک بێت بۆ که‌ره‌سه و ، هه‌رچی چۆنایه‌تی کاتیشه
گوزارش و بیرۆکه‌یه له‌مه‌ڕ فۆڕمی کاتی ڕابوردو، کاتی ئێستا‌و ، کاتی داهاتو. )
دیارده‌ی بێ مێژویش له‌نێوان گه‌مه‌ی ئه‌و دوو جۆره له‌شێوه‌کانی کاتدا نه‌خش ده‌بێت.
له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ماندا که کات له شێوه‌ی
مۆدێلی چونیه‌تی، گرنگتر ده‌بێت. که کات زیاتر وزیاتر ده‌بێته پاره. Time is Mony
له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی خۆماندا لایه‌نی چه‌ندایه‌تی
کات،گرنگتر خۆ ده‌نوێنێ، کات وورده وورده جێکای پاره ده‌گرێته‌وه. لایه‌نی چه‌ندایه‌تی
کات که به‌ڕێده‌کرێت، کات وه‌کو مێژوو له‌باکگراوندا، وه ئێستا
که‌هه‌موویان جودان له کاتی ڕابوردوو.
ئینسان خۆی ڕه‌ها کرد له کۆتوبه‌ندی کڵۆمدراوی یاسا هه‌مه‌ڕه‌نگ
و گۆڕانکاریه بێڕه‌حمه‌کانی سروشت. ئه‌وه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌کرد،که ببێته کۆیله‌ی
ئامێره‌کان .
ئه‌وه‌ش له‌واقیعدا له‌به‌ر ئه‌وه
بوو،که ئینسان بتوانێت تێگه‌یشتنێکی گشتی بۆ کات هه‌بێت.ئه‌وجا کاتیش له‌ده‌سه‌ڵات
و سنوری ئینسان به‌ده‌ر بوو.
ئێمه ناچارکراوین که بژین به‌پێی پێوه‌رێکی
کاتی، به‌پێی ڕیتمێکی یاسایی خواردن که ئۆرگانیکی نیه، یاخود له سروشته‌وه
هاتبێت،به‌ڵکو داهێنه‌ری ئامێره‌کانه. (هه‌شت کاتژمێر کارکردن،ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ،
بێگومان بێزارکه‌ره.)
ئەمە کورتەی نوسینێکی زۆر سەرنجڕاکێشی
نوسەری زێدە بەناوبانگ و مێژونوسی سوێدی Peter anglundە.
کات و نرخ و بەهای کات لە ئێستای واقیعی ئێمەدا
چ نرخ و بەهایەکی هەیە.!؟ ئایا موڕاڵ و ئێتیکی کار و کارکردن لاوازە یان بوونی لەژێر پرسیارگەلێکی جددی دایە.
رەنگە زێدەڕەوی نەبێت ئەگەر بڵێن،لەم
کۆمەڵگایەی ئێمەدا پێوانە و نرخاندن بۆ کات، لەجۆری سەدەکانی ناوەندیش خراپترە. کاتی
کارکردن لەدەزگا و ناوەندە ئیداریەکاندا، کاتی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و
پەیمانگاکاندا، کاتی کارکردن لە پەرلەمان و لیژنە هەمەجۆرەکانیدا، کاتی تەرخانکراو
بۆ وەرزش و فەرهەنگ و بیرکردنەوە لە ڕەوشی ژیان و گوزەرانماندا جۆرە کاتێکە پێوەری
نییە، بەهایکانی جیاوازە، میزاجییە، بە گۆترەیە.
ئێستا پێوەری زیرەک بۆ کاتی سەرفکردنی
کارەبا و ئاو، هێدی هێدی خەریکە دەبێتە ئەمری واقیع، ئاخۆ ئەو ڕۆژەش نزیک بێت بۆ
پێوەرێکی زیرەک بۆ کاتی کارکردن لە دەزگا و ناوەندە ئیداریەکاندا.
سەرچاوە:
Peter Englund
Förflutenhetens landskap : historiska
essäer ...
BokFörlaget
Atlantis . IsBn 91-7486-116-6
پیتەر میکایل ئێنگلوند لە ٤ ی ئاپریلی ساڵی ١٩٥٧ لە بودن لەدایک بووە.
نوسەر و مێژونوسێکی بە ناو ناوبانگی سویدە. ئەو لە ٢٣ی مانگی مایسی ساڵی ٢٠٠٢ ناوزەدکرا
بۆ ئاکادیمیای
سوید. لە ٢٠ ی
مانگی کانونی یەکەمی هەمان ساڵدا دەستبەکار بوو وەکو ئەندامی ئەکادیمیای سوید.
ئەو چووە شوێنی مێژونوسی نێوداری سوید
لە کوردسی ژمارە ١٠.Erik Lönnroth
پیتەر ئێنگلوند
خاوەنی دەیەها کتێبی مێژویی زۆر ناوازەیە، لە مێژوی کۆن و تازەی سوید و جیهان.
نوسین و دید و بۆچونەکانی لە ناوەندەکانی زانکۆ و توێژینەوە سویدی و سکەندەناڤیەکاندا
جێگای بایەخ و سەرچاوەن.