ئێران: پرسەکانی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگن و بەوردی چاودێری دهكهین
03:53 - 15/08/2022
"زەمەن"
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، راگەیاند:
لەئێستادا، بەوردی و ھەستیارییەوە چاودێری پێشھاتەکانی عێراق دەکەن و ھانی سەرجەم
لایەنە سیاسییەکانی دا بۆ دەرچوون لە قەیرانە سیاسییەکە، گفتوگۆ بكەن.
بەپێی میدیاکانی ئێران، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانییدا لەبارەی پێشھاتەکانی عێراق دواوە و رایگەیاندووە "پرسەکانی عێراق
بۆ ئێمە زۆر گرنگن و بەوردی و ھەستیارییەوە، چاودێریی پێشھاتەکانی ئەو وڵاتە دەکەین".
راشیگەیاندووە "لەژێر رۆشنایی بوونی پەیوەندیییەکی
ئەرێنی و بنتانەرانەدا، ھەوڵی یارمەتیدان و نزیکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی
عێراق دەدەین، ئێران لە (دەستوەردان) لە کاروباری عێراق خۆی بەدوور دەگرێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ھەروەھا داوای
لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە کە لە چوارچێوەی دەستووردا و بەگفتوگۆ ناکۆکییەکانیان
چارەسەر بکەن و دامەزراوە یاساییەکانیش بپارێزن.
ئاماژەی بەوەیشداوە بە ھاوکاری، گفتوگۆوە و نزیکردنەوەی
بۆچوونەکان کێشەکانی عێراق چارەسەر دەبن و گوتویەتی "پێویستە لایەنە سیاسییەکانی
عێراق، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان و
ئومێد دەکەین، رەوشی عێراق ھیۆر بکرێتەوە و ئاسایش و سەقامگیریی لەو وڵاتە بەرقەرار
بێت".
ناسر کەنعانی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ
لایەنە سیاسییەکانی عێراق وتی: "ھێشتا پەیوەندییمان لەگەڵ دۆست و برا عێراقییەکانمان
بەردەوامە و نەپچڕاوە، لەئێستادا گفتوگۆ لە رێگای باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا،
هەروەها لە ئاستەکانی دیکەدا ئەنجام دەدرێت".