1026 کوردستان

ئه‌مرۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

10:56 - 10/08/2022

"زەمەن"

 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ پاره‌ له‌ بانكه‌كانی سلێمانی نه‌مابێت.

سەرچاوەیەك لە بانکی هەرێم بە "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، دەستەی مافی مرۆڤ و دەستپاکی و وەبەرهێنان و ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەش دەکرێت.

سەرچاوەکە هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە پارە لە بانکەکانی سلێمانی بەردەست نەبێت.

رۆژی دووشەممە، یه‌كی ئاب وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 7 ی بڵاوكرده‌وه‌و یه‌كه‌م شوێن وه‌زاره‌تی تەندروستی مووچه‌ی وەرگرت.

هه‌مان ڕۆژ، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌ت، رایگه‌یاند: هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا جوتیار عادل، وتی: لە شەش مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان 5 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە تەرخانکردووە و حکومەتی فیدڕاڵیش تەنها 400 ملیار دیناری ناردووە.
سلێمانی- بڕیار نامیق

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن