کوردستان

ئاگادارى بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت سەردانى ئێران بکەن

12:03 - 07/08/2022 1320 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان

 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئەو کەسانەى دەیانەوێت بە  ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ووڵاتی ئێران بکەن، ئەمڕۆ و سبەینێ رێگەیان پێنادرێت.

لە راگەیەنراوێکدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، ئەو گەشتیارانەی کە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ووڵاتی ئێران بکەن ، لە لایەن بەرپرسانی ناو گومرگی ئێرانەوە ئاگادار کراون  کە بە بۆنەی هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی( تاسوعاو عاشورا ) کە دەکاتە ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممە ڕێکەوتی(٢٠٢٢/٨/٧ و ٢٠٢٢/٨/٨)، رێگەیان پێنادرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ریگەگرتنە بەشێوەیەکى کاتییە تەنها بۆ ئەو دوو رۆژە و دواتر ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان، لەو دوو رۆژەشدا هاوڵاتیان دەتوانن گەشتی ئێران بکەن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن