وێنه.. له رێگای كۆیه-دووكان ته‌قه لە بەرپرسێکی یەکێتی كرا
09:42 - 06/08/2022
550 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
بەرپرسی ئیداره‌ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی
کوردستان لە هەولێر رایگەیاند، لە هەوڵێکی "تیرۆریستی" رزگاری بووە.
بەختیار جەمیل کاوانی، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئەمرۆ ئێوارە لە
رێگای گەرانەوەم له شاری سلێمانی بۆ شاری
هەولێر لەهەولێکی تیرۆرستی رزگارم بوو. تیرۆر‌و تیرۆرستان نامان ترسێنن"
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك
سه‌رچاوه روداوه‌كه دوێنێ هەینی 5ـی ئابی 2022، لە کلکەسماق لە سنووری نێوان کۆیە
و دووکان روویداوەو تەقەکەرەکان دوو ئۆتۆمبێل بوون و دوای رووداوەکە شوێنەکەیان جێهێشتووە و بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی بەختیار جەمیل کاوانی
گولـلە نەبڕبووە، ناوبراو بە سەلامەتی رزگاری بووە.
تائێستا لایەنە
ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکان سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.