پووتین: کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەردۆغان، شەپۆلێک گۆڕانکاری لە ناوچەکە دروست دەکات
04:58 - 05/08/2022
274 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن -
جیهانی
كۆبوونه‌وه‌ی
هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و رووسیا له هاوینه‌هه‌واری سوچی له رووسیا ده‌ستیپێكرد.
کۆبوونەوەکەی
نێوان ئەردۆغان و پوتین، کاتژمێر ١:٢٠ بە کاتی هەولێر، دەستیپێکرد.
له
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كان پێویسته رۆڵی
توركیا له‌باره‌ی دابینكردنی غاز بێ پچڕان، به‌رز بنرخێنن.
شانده‌كه‌ی
توركیا به سه‌ركایه‌تی ئه‌ردۆغان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری، وزه، دارایی،
بازرگانی، كشتوكاڵ و راوێژكاری په‌یمانگه‌ی مایاچوستیس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و گوته‌بێژی
سه‌رۆكایه‌تی توركیاشی له‌خۆگرتووه.
پوتن
راشیگه‌یاند، هێڵی غازی توركیا، گرنگترین شاده‌ماری دابینكردنی غازه بۆ ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها وتی:
"له گفتوگۆكانماندا رێككه‌وتن له‌باره‌ی چه‌ندین پرس تایبه‌ت به ئابووری و
بازرگانی ده‌كه‌ین".
ڤلادیمیر پووتین
هه‌روه‌ها وتی: لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا
باسی دۆخی سووریا دەکات و ئەنجامی کۆبوونەوەکەش شەپۆلێک گۆڕانکاری لە ناوچەکە
دروست دەکات.
- پووتین بۆ ئەردۆغان:
هیوادارم رێککەوتنێک بکەین بۆ گەشەکردنی ئابووری
- پووتین: وڵاتانی
ئەوروپی دەبێت سوپاسگوزاری تورکیا بن بۆ کڕینی گازی رووسیا لە رێگەی بۆریی گازی
تورک ستریم
- ئەردۆغان: گفتوگۆی
ئەنقەرە-مۆسکۆ لەبارەی دۆخی سووریا ئاسوودەیی بۆ ناوچەکە دەهێنێت
- پووتین: لەگەڵ
ئەردۆغان گفتوگۆمان لەبارەی پرسی وزە و گواستنەوەی دانەوێڵە کرد