سه‌در: عێراق پایته‌ختی شیعه‌گه‌رێتییه و پێویسته ئه‌وانی دیكه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه
06:23 - 04/08/2022
زه‌مه‌ن_عێراق
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی له باره‌ی یه‌كڕیزی ناو
ماڵی شیعه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، عێراق پایته‌ختی شیعه‌گه‌رێتییه
و پێویسته ئه‌وانی دیكه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه پێویسته
له‌سه‌ر بنه‌مای روون و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت و خۆشه‌ویستی نیشتمان و بێزراندنی
شوێنكه‌وته‌یی و چاكسازی راسته‌قینه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران
بێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: عێراق پایته‌ختی یه‌كه‌می شیعه‌گه‌رێتییه و
ئه‌مه‌ش مانای وایه پێویسته ئه‌وانی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، نه‌ك عێراق
ببێته پاشكۆی ئه‌وانی دیكه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در ستایشی حه‌شدی شه‌عبی
كردووه و رایگه‌یاندووه، حه‌شد له بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نزیكتره و زۆرتر پابه‌ندن
به ته‌قلیدكردنی هه‌ردوو شه‌هیدی ئالی سه‌در.