دوو سەرکردەی باڵای ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی وتارەکەی سەدر دەکەن
09:23 - 04/08/2022
زەمەن
هەریەكە لە هادی عامری و حەیدەر عەبادی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی لە وتارەكەی موقتەدا سەدر دەكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە. بەڵام مالیكی هەمان هەڵوێستی ئەوانی نیە.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕی و وتی"هەڵبژاردنی رابردوو گومان و ناڕەزایەتی لەسەر بوو."
هادی عامری، دەڵێت "پێویستی بە دیالۆگی نیشتمانیی گشتیر هەیە لەپێناو دیاریکردنی وادە و میکانیزم و پێداویستییەکانی ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە و فەراهەمکردنی کەشی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک کە متمانەی هاووڵاتیان بگەڕێنێتەوە بە پرۆسەی سیاسی."
هاوكات حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتگیری داواکەی موقتەدا سەدری کرد بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
دوێنێ 3ی ئاب، موقتەدا سەدر، لە پەیامێكی ڤدیۆییدا، داوای كرد كە پەرلەمان هەڵبوەشتێتەوە و هەڵبژاردن بكرێتەوە و ئاماژەی بەوەشدا بە هیچ شێوەیەك ڕازی نییە خوێنی كەس بڕژێت.
وتیشی: ویستمان زۆرینه‌ی نیشتمانی به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام به‌شێك له لایه‌نه‌كان په‌كیان خست. ئێمه دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه بكوژن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆماره ده‌نگییه‌كان هاتووه، ئێمه له خۆشه‌ویستی نیشتمان و گه‌له‌وه داوای هیدایه‌تیان بۆ ده‌كه‌ین.
بەپێچەوانەوەی هادی عامری و حەیدەر عەبادییەوە، نوری مالیكی كە ڕكابەری سەرەكی موقتەدا سەدرە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بەبێ ئەوەی باسی هەڵبژاردن بكات، وتی: له رێگه‌ی گفتوگۆ جدییه‌كانه‌وه، كه به هیواین كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێنێت و كاروباره‌كان بخاته‌وه رێڕه‌وی راست، له‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ ده‌ستوور و رێزگرتن له داموده‌زگانی بگه‌ڕێینه‌وه.