945 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێکى خۆشت پێدەڵێت؟

07:23 - 30/07/2022



زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 30-7-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە، پێویستە دوو کاری جیاواز بکەیت بۆ ئەوەی بڕێک پارەی زیاتر وەرگریت و پێداویستییەکانتی پێ تەواو بکەیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەمڕۆ کەسێکی زۆر خۆشەویستت دەبینیت و دیارییەکی بۆ دەبەیت، لەلایەن بەرپرسەکەتەوە بەمنزیکانە پلەیەکی بەرزت پێ دەبەخشێت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ بەهۆی هەستەکانتەوە بڕیاردەدەیت نوێکاری لە پەیوەندی خۆشەویستیت بکەیت، تووشی ئازار بڕبڕەی پشت دەبیت و سەردانی پزیشک دەکەیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
مەهێڵە لە شوێنی کارەکەت مافەکانت بفەوتێت، خۆشەویستەکەت هەڵسوکەوتی خراپ و نەشیاو بەرامبەرت دەنوێنێت و پێی بێتاقەت دەبیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەوڵمەدە وەڵامی هاوپیشەکانت بدەیتەوە چونکە ئەوان لەتۆ بەرزترن و بە ئاسانی دەتوانن کێشەی گەورەت بۆ دروست بکەن، باشترە واز بێنیت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
 تۆ کەسێکی بەسۆز و بەوەفایت، بەمەش زۆرێک لە کەسە نزیکەکانت دەیانەوێت بەکارتبێنن بۆ کاری خۆیان، پێویستە هۆشیارانە بیر بکەیتەوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خوێندنەوە بۆ هەنگاوەکانی داهاتووت بکە و هەڵەکانی رابردوو دووبارە مەکەرەوە، بڕیاریی بەپەلەی جیابوونەوە لە خۆشەویستەکەت مەدە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خۆشەویستەکەت لە رابردوودا هەڵەی زۆری بەرامبەر کردوویت، لەبەر ئەوە ئەو بڕیار دەدات چیتر ژیانت خۆشبکات و داواکارییەکانت جێبەجێ بکات.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
 پێویستە متمانە بە تواناکانت بکەیت و پێویست بە قەلەقی ناکات چونکە هەمووان لێت رازیین، بەهۆی گەرماوە توشی سەر ئێشە دەبیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی میوانی زۆر و خەرجکردنی پارەوە تووشی بێتاقەتی و بێزاریی دەبیت، بەڵام هەمووی ماوەیەکە و دواتر بەتەنها دەمێنیتەوە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
خۆپەرست مەبە و خۆت بە گەورە دامەنێ، چونکە ئەگەر بەردەوام بیت هاوڕێکانت لەدەست دەدەیت و دواتر تۆش بەرگەی ئەو ئازارە ناگریت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەوەندە کەسێکی بە بەختی کە دەوروبەرەکەت هەوڵدەدەن بتگەیەنن بە لوتکە و ژیانت خۆش بکەن، کێشی لەشت لەناکاو دادەبەزێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن