سوودەکانی زوو هەستان لە خەو
05:28 - 27/07/2022
زەمەن _ تەندروستی
زوو
هەستان لە خەو وێرای ئەوەی هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکی رۆژێکی باش و رێک و پێك، چەندین
سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.
بەگوێرەی
بابەتێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی هەستان لە
خەو کردووە کە واتان لێدەکات چیتر تا کاتێکی درەنگی رۆژ نەخەون، بەم جۆرە:
١. چالاکی جەستەیی و وزە زیاتر دەکات بە درێژایی
رۆژ.
٢. خەمۆکی کەمدەکاتەوە و نیشانەکانی ناهێڵێت و
وزەی ئەرێنی زیاتر دەکات.
٣. میزاج باشتر دەکات و دڵەراوکێ و دوودڵی و
ترسێس کەمدەکاتەوە.
٤. تەندروستی پێست باشتر دەکات و رەونەق و گەشاوەیی
زیاد دەکات.
٥. چارەسەری کەمخەوی و خەوزڕانی شەوان دەکات