825 کوردستان

نەدیم زەهاوی بەهۆی نەدانی باجەوە لەکێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران بێبەشکرا

11:08 - 13/07/2022

زەمەن - جیهانی

نەدیم زەھاوی لە یەكەم خولی دەنگدانی پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کرایە دەرەوەی کێبرکێکە كە بۆ جێگرەوەی جۆنسن ئەنجامدرا.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە زەھاوی مەلەفی نەدانی باجی لەسەرە. چەند رۆژێكە میدیای بەریتانی ئەو بابەتەیان لەسەر جوڵاندووە. ئێستا شەش كاندید ماون كە (پێنی مۆردنت و ریشی سوناك و لیز تروس چانسیان بەهێزە .

نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا بە رەچەڵەک خەڵکی باشووری کوردستانە.

جێرمی هەنت، وەزیری پێشووی تەندروستیش بەهۆی کەمیی دەنگەکانیەوە تووشی هەمان چارەنووس بوو.

لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا، شەش بەربژێر سەرکەوتن، کە ناوەکانیان و ژمارەی دەنگەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

- ریشی سوناک، وەزیری پێشووی دارایی: 88 دەنگ

- پێنی مۆردۆنت، وەزیری دەوڵەت بۆ سیاسەتی بازرگانی: 67 دەنگ

- لیز ترەس، وەزیری دەرەوە: 50 دەنگ

- تۆم توگێندهات، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا: 37 دەنگ

- کێمی بەیدنۆک، وەزیری پێشووی دەوڵەت بۆ کاروباری حکومەتی خۆجێی و پێکهاتەکان: 40 دەنگ

- سوێڵا برەیڤرمن، داواکاری گشتیی ئینگلاند و وەیڵز: 32 دەنگ

زەهاوی بە بەدەستهێنانی 25 دەنگ و هەنت بە 18 دەنگ نەیانتوانی ئەو بەربەستە تێپەڕێنن کە بۆ چوونە نێو کێبڕکێی بوونە سەرۆکوەزیران پێویستە، بەربەستەکەش 30 دەنگە.

کێبڕکێکە بە چەند قۆناغێکی دیکەدا دەڕوات تاوەکو لە کۆتاییدا تەنیا دوو کاندید دەمێننەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن