گهرمترین ناوچهی ههرێم ئاشكراكرا
04:49 - 01/07/2022
زهمهن_ههرێمی كوردستان
كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،
لە24 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند شارێكی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرما تۆماركراون،
لە خانەقین 46 پلە و كەلار 45 پلە تۆماركراوە .
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 1ی تەمموزی 2022
گەرمترین پلەی گەرما لە خانەقین بە 46 پلە و كەلار و مەیدان 45 پلە گەرمترین
شارەكانی هەرێم بوون .
هاوكات هەر یەك لە
كەركوك بە 44 پلە و دووزخورماتوو بە 44 پلە لە ڕیزبەندی سێهەم و چوارەم گەرمترین
شارەكان دیاریكرا و لە پارێزگای سلێمانی 40 پلە و هەڵەبجە 42 پلە و دهۆك 41 و
هەولێر 42 پلە تۆماركراوە .