کوردستان

دەستەی ئاماری هەرێم: سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەران دەستوەردانی خێزانییە

04:26 - 01/07/2022 289 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، بەشوودانی کچ لەخوار تەمەنی یاسایی زیادی کردووە و هەروەها سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەرانیش دەستوەردانی خێزانییە.  


دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕووپێوییەکی تایبەت بە هاوسەرگریکردنی ئافرەتان و هۆکارەکانی جیابوونەوە و چەند بابەتێکی دیکەی ئەنجامداوە و بەگوێرەی ڕووپێوییەکە، سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەرانی تەمەن 15 ساڵ و زیاتر، دەستوەردانی خێزانییە.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، هۆکاری دووەمیش نەگونجاونی کۆمەڵایەتی و بەدوایدا نەبوونی متمانەیە، جگە لەوەی ئالودەبوون و خواردنەوەی مادە کحولییەکان و توندوتیژی خێزانی هۆکاری دیکەن.  

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ