بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ بەهێزکردنی یادەوەری
04:19 - 25/06/2022
زەمەن _ تەندروستی
دکتۆر _ کامهران رسوڵ ژاژڵهیی
سەرەتا خۆراکی تەندورست و شێوازی ژیانی دروست ڕۆڵێکی
گەورەی هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز کردن و ڕێگری کردن لەم پۆستە لە بیرچوونەوەتێشک
ئەخەینە سەر گرنگترین ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی و کانزاکان کە یارمەتی زیادکردنی
تەرکیز و یادەوەری و کەمکردنەوەی بیرچوونەوە ئەدەن:
١- کۆمەڵەی ڤیتامین
( B ) ەکان بە تایبەت:
_ڤیتامین ( B 6 ): ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بەهێزکردنی یادەوەری
و تەرکیز لە ڕێگای زیاتر ڕژاندنی دۆپامین و سیڕۆتۆنین کە هەر دووکیان بریتین لە گەینەری
دەمار کە زانیاریەکان دەگواستنەوە بۆ مێشک ؛ سەرچاوەی خۆراک : سپێناخ ، مۆز ، گوڵەبەڕۆژە
، ماسی سەلموون و توونە ، گۆشتی مانگا و قەلەموون ، پەتاتەی شیرین.
_ڤیتامین ( B 12 ): زۆر بە سوودە بۆ مێشک و خوێن و زیادکردنی تەرکیز
و بەهێزکردنی یادەوەری لە هەروەها کەمی دەبێتە هۆی کەمخوێنی ؛ سەرچاوەکانی خۆراک ؛
گۆشتی سوور و ماسی و بەرهەمەکانی شیر.
_ڤیتامین ( B9 ): کە بە فۆلیک ئەسید ناسراوە.
_ڤیتامین ( B 1 ) و ( B 2 ) : یادەوەری بەهێز
دەکەن و گرنگن بۆ کۆئەندامی دەمار: سەرچاوەکانی خۆراک: دانەوێڵە تەواوەکان، گۆشت و
جگەر، هێلکە، سەوزە گەڵاتۆخەکان
وەک سپێناخ، سۆیا، شیر.
٢- ڤیتامین ( C ): دژە ئۆکسانێکی
زۆر گرنگە، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: میوە مزرەمەنیەکان ، هەڵوژە ، شلیک ، بیبەر.
٣ -ڤیتامین ( E ): دژە ئۆکسانیکی
زۆر بەهێزە، سەرچاوەکانی خۆراک: زەیتی ڕووەکی، چەرەس، ماسی، هێلکە و جگەر.
4- ڤیتامین ( D ): کەمی ڤیتامین
هۆکاری سەرەکی شەکەت بوون و هیلاکی و تەشەنووجی ماسوولکەکان و تێک چوونی مەزاج و
شت بیرچوونەوەیە، سەرچاوەی سەرەکی بریتی یە لە تیشکی خۆر لە نێوان سەعات دەی بەیانی
بۆ چواری عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسیە
چەوریەکان وەک سەلموون و ماکڕوێل.
5- کۆلین: بە یەکێک
لە کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) هەژمار دەکرێت و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەهێزکردنی
یادەوەری و تەرکیز و چالاک کردنی مێشک، سەرچاوەکانی خۆراک: هێلکە ، جگەر وگۆشت،
ماسی ناو دەریا، پاقلەمەنیەکان.
_گرنگترین تەواوکەرە خۆراکیەکان و کانزاکان:
١- کریاتین: یەکێکە
لە ترشە ئەمینیە گرنگەکان.
٢- ئەنزیمی ( q 10).
٣- ئۆمێگا-3:
گرنگن بۆ چالاک کردنی مێشک چونکە دەچنە پێکهاتووی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمارەوە.
٤- مەگنسیۆم: ڕۆڵێکی
کارای هەیە بۆ باشتر کارکردنی کۆئەندامی دەمار و مێشک.
٥- ئاسن: گرنگە بۆ
دروست کردنی گەینەرەی دەمارەکان.
٦- زنک: ڕۆڵێکی سەرەکی
هەیە بۆ کارکردنی ڤیتامین ( B 6).
_کۆمەڵێک گژوگیا و تەواوکەری خۆراکی و دەرمان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە
شت بیرچوونەوە و بەهێزکردنی تەرکیز و توانای لەبەر کردن ، بەڵام پێویستە لە ژێر سەرپەرشتی
پزیشکی پسپۆڕ و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکار بهێنرێت.