کوردستان

وەزیری بازرگانی: دەتوانین بەروبوومەکانمان بۆ شوێنەکانی دیکە رەوانە بکەین

01:07 - 23/06/2022 35 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم، باس لە هەوڵەكانی وەزارەتەكەی دەكات بۆ رێگری لەبەرزبونەوەی نرخی خۆراك و دەشڵێت: دەتوانین بەروبوومەکانمان بۆ شوێنەکانی دیکە رەوانە بکەین.

 
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەكاتی بەسەركردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: عەلوەكە ناوەندێکی گرنگە بۆ بازرگانی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەروەها ناوەندێکی گرنگی توێژینەوەشی تێدایە و دەتوانێت هاوکاری جووتیاران بکات.

کەمال موسلیم، وتی "عەلوەکە کۆگای ساردکەرەوە هەیە، چونکە بەروبوومی هەرێمی کوردستان هەموو لە یەک کاتدا پێکەوە پێدەگات، زۆرجار گلەیی ئەوە دەکرێت کە شوێن نییە بەربوومی تێدا هەڵگیرێت، بۆیە هیواخوازین ئەو جۆرە کۆگایانە زیاد بکرێن، بۆ ئەوەی بەرهەم هەرزان نەفرۆشرێ و بە فیڕۆ نەچێت".

،وتيشى"عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بەدەرەوە و پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە، دەتوانین لێرەوە بەروبوومەکانمان بۆ شوێنەکانی دیکە رەوانە بکەین و هەرێم دەبێتە ناوەندنی بازرگانی گرنگ.

 

کەمال موسلیم دەشڵێت: لە رێگەی خانووە پلاستیکییەکانەوە دەتوانن قەرەبوی بەرهەم هێنانی پێداویستی خۆراکی بکەن لەو ناوچانەی کە بە هۆی وشکەساڵییەوە بەرهەمەکانیان لە ناوچوون.

لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی خۆراك، وەزیری بازرگانی وتی "چەند هۆکارێك هەیە لە دەرەوەی ئیرادەی حکومەتی هەرێمن کە دیارترینیان بە گشتی بەرزبونەوەی نرخی خۆراکە لە جیهاندا، هەوڵدەدەین نەهێڵین نرخی پێداویستی خۆراکی لە هەرێمدا لەوە زیاتر بێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن