سه‌در: له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێینه‌وه و پاشگه‌ز نابینه‌وه
09:27 - 15/06/2022
زەمەن_عێراق
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له حه‌نانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
پاشگه‌ز نابینه‌وه.
بە گوێرەى هەواڵى میدیا عێراقییەکان، موقتەدا
سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە
کۆبوونەوەى ئەمڕۆى لەگەڵ پەرلەمانتارەکانى کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە،
رایگەیاندووە، لە بڕیارى کشانەوەیان لە پەرلەمان و پرۆسەى سیاسى پاشگەز نابنەوە، ئەگەر
بۆ هەڵبژاردنى داهاتووش "گەندەڵکاران" بەشدار بن، ئەوان وەکو رەوتى سەدر
بەشداریی ئەو پرۆسەیە ناکەن.
به گوێره‌ی زانیارییه
به‌راییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، موقته‌دا سه‌در سووربووه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌یان
له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ده‌ستهه‌ڵگرتنیان له ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌ران.
له‌و باره‌یه‌وه، نوێنه‌ری
ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كوتله‌ی سه‌در، حه‌یده‌ر ماضی له تویتێكدا رایگه‌یاندووه،
"هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك نییه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران".