ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردە و نوێنەری حزبەكان و بلاسخارت ئاشكراكرا
06:00 - 26/05/2022
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
دوای
كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردە و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان
لەگەڵ نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە
ناوەڕۆكی گفتوگۆكان ئاشكرادەكات.
سەڵاحەدین
بابەكر كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كە وەك نوێنەری حزبەكەی بەشداریی
كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كردووە، ڕایگەیاند، "لە كۆبوونەوەكەدا دەستخرایەسەر كێشەكان و نەتەوە
یەكگرتووەكان و جێنین بلاسخارت-ی نێردەی تایبەتیی ڕێكخراوەكە لە عێراق
"دەیانەوێت نزیككردنەوە لە بۆچوونی لایەنەكاندا بێتە ئاراوە".
وتیشی،
ناوەڕۆكی گفتوگۆكان ئەوە بووە كە "نابێت سیاسەت بە بنبەست بگەیەندرێت و زۆنی
سەوز و زەرد هەبێت، پێویستە جەماوەر دڵخۆشبكرێت و متمانە و هیوا بۆ جەماوەر
بگەڕێندرێنەوە كە ئێستا لە ئاستێكی لاوازدان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبونه‌وه‌كه زۆر راشكاوانه بو، هه‌مولایه‌ك به‌وپه‌ڕی راشكاوانه ئه‌وه‌ی ده‌یویست بیڵێت خستیه‌ڕو، هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستخراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌مو كه‌موكورتییه‌كان و باس له‌وه كراوه كه بنبه‌سته سیاسییه‌كان بكرێنه‌وه، پێویسته كێشه‌ی دارایی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوی بدرێت و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێتەوە، هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مان له‌واده‌ی خۆیدا و به‌ئازادی و به‌پاكی ئه‌نجامبدرێت".
لەبارەی
هەنگاوی داهاتووی سەركردەی حزب و لایەنەكانەوە ئاشكرایكرد، بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی
تر ڕێكبخرێت و خاڵەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی تیادا تاوتوێبكرێن.