وەزارەتى دارایی بڕیارێکى لەبارەى مووچە و داهاتەوه دەرکرد
01:33 - 23/05/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وه‌زارەتى دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی
داهات و خه‌رجییه‌كان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان پێكبهێنێت.
بەگوێرەى
نوسراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم کە واژۆى شێخ جه‌ناب،
وه‌زیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، ئاماژه به‌وه كراوه، له‌ژێر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ی
رۆژی 16/5/2022، تایبه‌ت به كێشه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان له پارێزگامانی سلێمانی
و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین، له‌سه‌ر فه‌رمانی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیاری دا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون
له‌و بابه‌ته و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت.
ئەوەش هاتووە، پێویسته له‌سه‌ر گشت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت هاوكاریی ته‌واوی
لیژنه‌كه بكه‌ن و داتا و زانیاریی پێویست بخه‌نه به‌رده‌ست.