پۆلیسی سلێمانی رونكردنهوهیهكی لهبارهی ئهو منداڵهی "سهگ خواردی" بڵاوكردهوه
10:31 - 20/05/2022
زهمهن_سلێمانی
پۆلیسی
سلێمانی رایگهیاند، تهرمی ئهو منداڵهی "سهگ خواردی" لە ناو گۆڕەكەی
دەرهێنراوەتەوە و لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە و توێكاری بۆ لاشەكەی دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بارەی گیانلەدەستدانی لیا عەلی تەمەن 10 ساڵ رونكردنهوهیهكی
بڵاوكردهوه و دهڵێت، "وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە
بارەی گیانلەدەستدانی لیا عەلی كە چەند رۆژێك لەمەوبەر گیانیلەدەستدا، لێرەوە بە
هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە
سەرەتای رووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردووەو سەرجەم كامێراكانی چاودێریی
وەرگیراون و سەیر كراونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر خاوەن ماڵی رووداوەكە، بانگهێشتی
دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەی لە گەڵدا كراوە و بە سپاردە ئازاد كراوە".
ئاماژهی
بهوهشكردووه، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بە ئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی
پۆلیسی راپەڕین و تیمەكانی بەشی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری تەرمی كۆچكردوو
لە ناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوە و لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە، توێكاری بۆ لاشەكەی
دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوام دەبێت.
دهشڵێت،بەداخەوە
هەندێ لە دەزگای راگەیاندن و میدیایی هەواڵ لە سەر گیانلەدەستدانی لیای 10 ساڵ
بڵاودەكەنەوە، بێ گەڕانەوە بۆ لێدوانی پۆلیسی سلێمانی، كە ئەمەش زیان بە
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەگەیەنێت.