جیهان

"ئەسکەنده‌نافیا وەک ماڵی میوانە بۆ رێکخراوە تیرۆریستیەکان"

09:21 - 15/05/2022 112 جار خوێندراوەتەوە

دوای نێوەرۆ دوشیکی سارد هات لە لایەن تورکیاوە، بەڵام ئەمە تەنیا وڵاتی ناتۆ نییە کە رەخنە لە ئەندامبوونی سوید و فینلاند دەگرێ .
نووسینی / Eirin hurum پەیامنێری ئەوروپا لە رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی
وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە / هاورێ نەهرۆ

 
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان پێوایە کە ناکرێ بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ سەیری سوید و فینلاند بکرێ سەبارەت بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ، پاساوی بۆ ئەم دوو وڵاتە گوایا بەپێ تیروانینی ئەو ماڵی گروپەکانی تیرۆرن .

سیگناڵەکان لەلایەن تورکیاوە دەتوانی ئەوە بگەیەنێ کە ئەندامبوونی ئەم دوو وڵاتەی باکوور سەخت و دژوارە وەک گریمانی یەکەم .دەربڕین و داڕشتنی ئەردوغان لە خراپترین کات دایە .
لە رۆژانی شەممەو یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ناتۆ لە بەرلین لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەشداری دەکا لەکاتێکدا یەنس ستولتینبیرغ کە تووشی کۆرۆنا بوو، سەفەر ناکات بۆ ئەڵمانیا.
پێدەچی رۆژی شەممە نەتوانێت ئامادە بێ لەو شوێنەی کە وەزیری دەرەوەی فینلاند وسوید ( Pekka Haavisto ) و ( Ann lide  ) داوەتکراون بۆ خوانێکی نافەرمی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ( Anthony Blinken ) لەگەڵ وەزیرانی وڵاتانی دیکە .

بریارێکی میژوویی
پێنجشەممە سوید و فینلاند بریارێکی مێژوویاندا
- فینلاند دەبێ بێ دواکەوتن داوای ئەندامبوون بکات لە ناتو، ئەمە ڕاگەیاندنی هاوبەش بوو لەلایەن سەروک ( Sauli Niinisto ) وسەرۆک وەزیران ( Sanna Marin ) ی فینلاند  لە رۆژی پێنجشەممە دا.
هەروا ئەوان پێیانوایە کە فینلاند دەیەوێ هاوپەیمانیەتی بەرگری بەهێزو پتەو بکا، ئەمە تیروانینی زۆربەی بەشداربووانە، هەروا پەیوەندیی لەگەڵ سوید وەک ئەندامێکی باڵی باکوور بەهێزترو پتەوتر ئەبێ.

سوید و فینلاند هەردووکیان لە ساڵی ١٩٩٥ لە حاڵەتی بێ لایەنی دەرچوون بەرەو هاوپەیمانیەتی سەربازی ئازاد کاتی کە هەردوو وڵات بوونە ئەندام لە یەکیتی ئەوروپا.
- وێرای ئەوەش شەریکە وڵاتن لە ناتو، هەردووکیان بەشداریان کرد لە ڕاهینانەکانی ناتوو بەشداری زیرەکانە .
- فینلاند پێشتر ئامانجەکانی ناتو پڕکردۆتەوە سەبارەت بە تەرخان کردنی لە ٢٪ لە BNP بۆ بەرگریی، بەڵام سوید کەمی کەمتر لە ئامانجەکانەوە نزیکە، لەوانەیە دەیانەوێ لە نێو ئەو وڵاتانەی ناتو بن کە زۆرترین پارە تەرخان ئەکەن بۆ بەرگری .
- لەروانگەی سەربازییەوە ئەندامبوونی سوید و فینلاند ئاسایشیان پتەو دەکا هەروا سەقامگیری دەهێنێتە کایەوە لە بەلتیق و بەرفراوان بوونی سنووری ناتو لەگەڵ روسیا بە ئەندازەی دوو جار وەک ئەمرۆ.
- سەرچاوەیەکی دیبلوماسی دەڵێ، بەچوونی سوید و فینلاند، ناتو دوو وڵاتی بەهێزی ئەندام لە باکوور دەبا، کەمی گومان دەکرێ سەبارەت بە ناوەندی کێش ( مرکز الجاذبیة ) لە وەرچەرخانی ناتو بەرەو باڵی باکوور .

دەنگەکانی رەخنە لە باڵی باشور

سەرۆکی ناتو یەنس ستولتینبیرغ دەڵێ، رازیبوونێکی بەرفراوان هەیە سەبارەت بەخێر هاتنی فینلاند و سوید .بەڵام لە خانەوادەی ناتو دەنگی رەخنەو نارەزایی دەبیسترێ .
لەرۆژی هەینی بەڵگەکە دەرکەوت کاتێ بەهێزترین پیاوی تورکیا وتی، ئێستا رەخنە لە ئەندامبوونی فینلاند و سوید دەگرم، بەو پاساوەی کە سوید پاڵپشتی PKK دەکات کە لە تورکیا وەک رێکخراوێکی تیروریستی ناسراوە .

" ماڵی میوان بۆ تیرۆریستەکان "

سەرۆک وەزیرانی نەرویج یوناس گار ستورە، بۆ دەزگای راگەیاندنی  NTP وتی، ئەمە یەکەمجارە ئەمە دەبیستم سەبارەت بەدەربڕینی ئەردۆغان کە ( ئەسکەندنافیا ماڵی میوانە بۆ رێکخراوە تیروریستەکان).
- هیچ کۆمێنتێکم نییە بۆ ئەم قسەیە، وادێتە بەرگوێ کە ئیدیعایەکی تەواو بێ مانایە، لەبەرانبەر دەزگای NTP   نەیویست پێشبینی زیاتر بکا سەبارەت بەم کایەی ئەردۆغان کە چی دەگەیەنێ لە پروسەکەدا .
میدیاکانی فینلاند ئەوەیان ڕاگەیاند کە تورکیا و یۆنان و هەنگاریا رەخنەیان هەیە دەربارەی ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتو، ئەمەش خراپترین ڕاگەیاندن ئەبێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی یونانەوە.

- من دەمەوێ ئەوانە رازی بکەم کە دەنگ بۆ ئەمە ئەدەن

یەکێکی تر لەوانەی کە رەخنەی دەربڕی سەرۆکی کرواتیا Zoran Milanovic بوو، لەهەفتەی ڕابردوو دا ئەو وتی، لەمانگی شەش لە مەدرید لە کۆبوونەوەی باڵای ناتو ناهێڵین ئەم داوایە بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

- Milanovic بۆ دەزگایEuroactiv گوتی، من وەک سەرۆک کە نوێنەری کرواتیام لە کۆبوونەوەی باڵا دەمەوێ ڤیتۆ بەکار بێنم سەبارەت بە دانپیانان دەربارەی ئەوەی دەیەوێ روو بدا لەهەمان ئاست .

- هەروا وتی، من دڵنیام کە دەتوانم قیناعەت بە بالیوزی خۆمان لەناتو بکەم کە ئامۆژگاریەکانم جێبەجێ بکا، هەروا گوتی، دەمەوێ قیناعەت بە ئەندامانی پەرلەمانی شەڕ ئەنگیز بکەم کە دەنگ نەدەن بۆ نەرمی نواندن بەرانبەر شەیتان .

کۆ دەنگی

بەڵام ئەم فورمەڵەی دانپێنان روونادات لە کۆبوونەوەی باڵای ناتۆ کە لە مەدرید بەرێوەدەچێت، ئەوەی یەکەم کە روودەدا دوای پرۆسەی پەسەند کردنی گشتگیرە.

داواکە دەبێ دانیپیابنرێ لە لایەن تێکرای ئەندامانی کومەڵەی نیشتمانییەوە بەڵام ئەم کارە پێویستی بە زیاتر لە دەوڵەتێک نییە بڵێ، نا، سوید و فینلاند بۆیان نییە ببنە ئەندام.

هەموو بڕیارەکان لە ناتۆ بە کۆ دەنگی بەرێوەدەچێ، دەبێ ئەندامانی ٣٠ وڵات بڵێن بەڵێ .

ناکرێ بەدوور بێ (بەربەستەکان )

سەرچاوەی دیبلوماسی لە بارەگای سەرەکی ناتو لە بروکسل دەڵێ، پێمان وایە سوید و فینلاند دەبن بە ئەندام، بەڵام بە دووری نازانین کە قورس و دژوار بێ وەک گریمانه‌ی یەکەم.
- سەرچاوەیەکی ناتو لە ئافتن پوستن دەڵێ بەدووری نازانین (بەربەستەکان) لەلایەن هەندێ لە ئەندامانی وڵاتان کاتێ کە٣٠ نەتەوە کۆدەبێتەوە .
پێویستە ناتۆ گفتوگۆ لەگه‌ڵ چەندین وڵات بکات بە ئاراستەی بیرکردنەوەی خۆ لادان لەوەی کە ببێ، بەڵام کاتێ کە فورمەڵەی بڕیارەکان دەکرێ توێژەران پێیانوایە رەخنەگرانی وڵاتانی ناتء دەبێ دوو جار، سێ جار بیربکەنەوەو سەرلەنوێ بێنە ریزەوە .
-

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن