واشنتۆن پۆست: جیهانگیری نەمردووە و تەنها ئەمریکا نییە
09:13 - 11/05/2022
واشنتۆن پۆست
وهرگێڕانی: ئەنوەر کەریم
سەرەتای قەیرانە داراییەکەی ساڵی 2008 ئەمریکا، دوای ئەوە (برێکست ) هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، هەڵبژاردنی
دۆناڵد ترامپ بە سەرۆکی ئەمریکا، شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین، پەتای کۆڤید –
19، لە کۆتاییشدا شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا
ئەم هەموو شەپۆلە وایانکرد بڵێن جیهانگیری مرد.
لەو کاتەوەی شەڕی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، هەر
لە ستوون نووسەکانی رۆژنامەکان و بەڕێوبەرەی گەورەترین وەبەرهینەر لە قەواڵەی
وڵاتاندا، وەک؛ ( Black Rock Inc) و) Oak tree Capital
Group )
ئەڵێن فراوانکردنی بازرگانیی جیهانی وابەستەیی دارایی کۆتایی پێهات، ئەم بانگەوازانە
لەگەڵ رووداوەکاندا ناگونجێن، بەتایبەتی کە لە ئاسیادا ئەیانبینین. لە ڕاستیدا بە
پێچەوانەوە، وا دەرئەکەوێت ئەم جیهانە زیاتر بە یەکترەوە دەبەسترێتەوە و بازرگانیی
جیهانی بەرزترین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، کە ( 28.5) تریلیۆن دۆلارە و لە پارەوە
25% بەرزبۆتەوە و 13% لە ساڵی 2019 بەرزترە، پێش ئەوەی کۆڤید دەربکەوێت، بۆ ئەو
هەموو قسانەی لە نیوان بازرگانی ئەمریکا و چیندا ئەکران، لە ساڵی 2021دا ئاستی بازرگانی
نێوانیان بە ڕێژەی لە 20% گەورەتربووە و گەیشتە (687.2) ملیار دۆلار، هەرچەندە شەڕی
ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، بەڵام بازرگانی جیهانی بە رێژەیەکی کەمتر گەورە بووە.
وەبەرهینان لە جیهاندا گەیشتۆتەوە ئاستی پێش کۆڤید، کە ( 1.65) تریلیۆن دۆلارە، چین
بەتایبەتی لە ساڵی 2021 دا زیاتر لەگەڵ
ئابوری جیهانیدا یەکیگرتووە، وەبەرهێنانی
راستەوخۆی لە وڵاتاندا بە ریژەی 33% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە 334 ملیار
دۆلار، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 25% ساڵ بۆ ساڵ بەرزبۆتەوە.
( هاتوچۆ)
خاوبۆتەوە و کاتی ئەوێت تا بچێتەوە دۆخی جاران و گەشەی ئابوری بەراورد بە ساڵی
2008 خاوبۆتەوە کە لە بەرزترین ئاستدا بوو. بەڵام لە هەمانکاتەدا جیهانگیری زیاتر گەشە ئەکات.
لەسەردەمی
کۆڤیدەوە مانگانە داتاکان زیاتر ئەبن و چاوەڕێدەکرێت هەتا ساڵی 2026 بگاتە (780
Exabyte)
ئەمەش مانای ئەوەیە بەراورد بە ساڵی 2020 سێ هێندە بەرزئەبیتەوە، بەهۆی ئەوەی رۆژانە (نیوملیۆن ) کەس زیات بە ئینتەرنیتەوە
دەبەسترێنەوە.
ئیمە ڕۆژانە زیاتر لەم گۆی زەویەدا نقومدەبین و
بە وێنەی سێڵفی و بیری سەیر و جیاوازەوە، کە
بە ملیار خەڵک لە (Tick Tock)دا سەیری ئەکات، کە لە ڕێگای سێتەلایتەوە ئەگویزرێنەوە وەک ئەو
ڤیدیۆ لایڤانە خەڵک و تەنانەت سەربازکان بڵاوی ئەکەنەوە. سەیری زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بکەین کە چۆن
جڵەوی تەکنلۆجیای لە جیهانیداگیریدا لە ڕێگای ڤیدۆ و سێڵفییەوە گرتووە. کۆبوونەوەکانی
لەگەڵ پەڕلەمانی وڵاتاندا بەهۆی ئەپڵیکەیشنی ( Zoom) وە،
ئەمانەش پێش پەتای کۆڤید قورسبوون بیانبینین.
( دەیڤد بڕوک )
یەکێک لە نووسەرەکانی نیۆرک تایمز، ئەڵێت؛
هەر وڵاتێک کە بەجیهانگیری ئەگات، ئیتر
ئەو وڵاتە زیاتر بەرەو جیهانگیری پێشئەکەوێت، ئیتر وەک ئیمەی ڕۆژئاوایی لێدێت.
لە راستیدا ئەمریکا ئیستا کەمتر
جیهانگیرترە وڵاتانی تر زیاتر و باشتر جیهانگیرترن. لە کاتێکدا کە ئەمریکا پێش ساڵی 2000 سوکانی
جیهانگیری گرتبووەدەست، بەلام ئەمڕۆ دوو سێ یەکی وڵاتان بازرگانی لەگەڵ جیهاندا
ئەکەن لەو کاتەی کە ترامپ پشتی لە وڵاتانی ئقیانووسی ئاسیا و رێکخراوی بازرگانی جیهانی کرد و بازرگانی ئازاد شوێنەکەی
گۆڕا بۆ ئاسیا.
لە دارایی جیهاندا، تا ئێستا دۆلار فەرمانی سەرەکی
ئەکات، هەرچەندە ڕێژەکەی لە یەدەگی جیهانیدا لە ساڵی 2000دا لە 70% بووە و ئێستا دابەزیوە بۆ 59%، لە ساڵی
2020دا سزاکانی سەر ڕوسیا و وڵاتانی تر
وایکردووە، کە بەدوای جیگرەوەدا بگەڕێن بۆ
دۆلار و بۆ سیستەمی مەسیجی نیوان بانکەکان
( SWIFT).
لە ڕوووی کلتوری جیهانییەوە، ئەمریکییەکان ئیستا بەر ڕکابەری گەورە ئەکەون، بۆ نمونە گۆڕانی( پۆپی)
ئەمریکی بەر ڕکابەری ( بۆڵی وودی) هیندی و پۆپی کۆریایی و ئۆپیرای تورکی بۆتەوە. زۆرترین بینەر لە (
نێتفلێکس) بەرنامەی کۆریای باشوور بووە. هەروەها زۆرترین دابەزینی ئەپڵیکەیشن (تیک
تۆک) بووە، جلوبەرگی فاشنی ( Shien) بووە. لە
کاتێکدا کە شتەکان گەورە ئەبن و بەردەوامن بە ناراستەوخۆ پەیوەندییان بەواشنتۆن و وۆڵ ستریت و هۆڵیودەوە هەیە.
نیولیبڕاڵەکان، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە هاواریان بەرزبۆتەوە و پێێیانوایە
بەم شەڕەوە دەهاڕێن، بەڵام بازاڕی ئازاد کۆمەڵێ ئاسۆی ڕوونی تیایە، کە سەرکەوتن
و کردنەوەی زیاتر و ئاشتی زیاتر ئەهێنیت. بەرژەوەندییە
ئابورییەکان زیاتر لێکدەئاڵێنیت تاوایلێدێت جارێکی تر بیر لە شەڕکردن نەکرێتەوە.
ئەم بیروڕایە بەتەواوی هەڵەنییە، بەڵام بەیەکبەستنەوەی پەیوەندییەکان وەک شیرێکی دوو دەم وایە، کە خەڵک هەیە زیاتر
گرنگی بەشتەکان ئەدات نەک پارە.
مارک لێۆنارد کە ئەنوسێت ( سەردەمی نائاشتی) زۆر بەڕوونی دیارە، کە بەستنەوە بە یەکەوە جیهانی دووریوە بەیەکەوە
و هەر لە کۆچکردنەوە بۆ دارایی جیهانی و ئینتەرنێت کراون بەچەک و لەوانەشە شەڕی لێبێتەوە. لە هەموو جیهاندا حکومەتەکان زیاتر ورد ئەبنەوە
لەوەی کە ئایا جیهانگیریی بووە بە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان و هاوڵاتیان و
دەستکەوتەکانیان و ژینگەی وڵاتەکەیان. بۆئەوەی ئەم ڕیسکانە هێواشبکەنەوە و وا
لە جیهانگیری بکەن کە بۆ خۆیان بگونجێت، لەو
جیهانگیرییەی ستایڵی ئەمریکا کە (laissez-
faire polices) واتە واز لە بازاڕ بهێنە تاخۆی ڕێکدەخات و حکومەت نابێت دەستی تێبخات
دووردەکەونەوە و خۆیان دەیانەویت دەستی
تێبخەن و نزیکبن لێوەی تابتوانن لەگەڵ جیهانگیریدا بگونجێن .
یەکێتی ئەوروپا ئەندازیارێکی باشە لەم بوارەدا و
بەدرێژای سنورەکانیان وەک پاراستنی داتاکان و رێکخستنەوەی باجی هایدرۆکاربۆنەکان
بڕیارەکانیان پیادەئەکەن. چین مۆدێڵی خولانەوە بە دوولادا تابتوانێت خۆی بگونجێنیت و جڵەو لەدەستنەدات و ئەو شتانەی کەمبکاتەوە کە
لەدەرەوە زیانی پێدەگەیەنێت، بەڵام
ئەمریکا زیاتر دەیەوێت بگوازرێتەوە بۆ
دەرەوە، کە وەک سیستمی باجی جیهانی لەسەر کۆمپانیا فرە رەگەزەکان ڕێکبخرێت و بکرێت
بەیەک و جیاوازی نەمێنێنت و کەمترین بێت.
ئەم بانگەوازە پێوانەی نزیکبوونەوەی زیاتری لە
جیهانگیری ئەوێت و کاتی زیاتری بۆ بەرەنگاربوونەوە ئەوێت، سیاسەتێکی واقیعیانەی
ئەوێت، تا بکرێت و پیادەبکرێت، ئیستا چووینەیتە ناو قۆناخێکی جیهانگیرییەوە، کە بە هیزی تازە ئەڕوات، ئەمەش هەمەچەشنتر و ئاسانتر بەڕێوەئەبرێت وەک لە
سەردەمی پێشتر، ئەمەش شتێکی خراپ نابێت.