تێروانینی ئەمەریکاو ئیسرائیل بۆ کورد لەشەڕی ئێراندا و هەڵوێستی کورد !
3/26/2026 1:02:00 PM
ئەحمەد هەورامی
مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕە لەململانێ و جەنگی وێرانکەر کەزۆرجار نەتەوەکانی ناوچەکە بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی زلهێزەکان . گەلی کورد بە حوکمی هەڵکەوتەی جوگرافی و بێدەوڵەتی لە ڕابردوو ئێستادا، باجێکی قورس لەوجەنگە بەوەکالەت و ململانێیانەی داوە ، کە پەیوەندییان بە پەرژەوەندی نەتەوەی کورد خۆیەوە نەبووە.
کاریگەری شەڕی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران لێکەوتەکانی ئەوەندە زۆرە هەموو جیهانی گرتووەتەوە، پریشکی ئاگری شەرەکە بەزۆربەی هەرەزۆری بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتووە و کاریشی کردۆتە سەرباری ئابووری جیهان.
ئەم شەڕە پراتیکە لەبەڵا هەرەگەورەکانی سەدەی بیست و یەک و کاریگەریەکانی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت.
بازنەی جەنگی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل و ئێران جگە لەکەنداو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پریشکی گەیشتوەتە دەریای سپی ناوەڕاست و قۆقاز و سریلانگاو ڕێرەوی بازرگانیە جیهانیەکان، وەکو گەروی هورمز و کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی کردووەتە ئامانج، هێرشەکانی ئێران تاوەکو ئێستا وڵاتانی (کوێت و بەحرین و قەتەرو ئیمارات و سعودیە و ئوردون و عێراق و هەرێمی کوردستان و عومان و تورکیاو قوبرس و ئەخچەوانی ئازربایجانی) گرتۆتەوە.
بەڵام لەڕاستیدا ڕەهەندەکانی ئەوشارە زۆرلەوە گەورەترن پێدەچێ کە کەنداو و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەوێتە ژێر هەژموونی ئەمەریکاو دروستکردنی سستەمێکی نێودەوڵەتی تاکەجەمسەری.
ئەمڕۆ کورد لەوەرچەرخانێکی مێژوویدا خۆی دەبینێتەوە، گۆڕانکاری جیۆپۆلتکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرگا بەسەر دەرفەتی سیاسی خۆیدا دەکەنەوە. لە کاتێکدا هێشتا ئەلنگاری جۆراوجۆری زۆرگەورە هەن لەداهاتوشدا ، ئاخۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕاستیدا دەبێتە فاکتەری یەکلاکەرەوە بۆ ئایندەی ئێران؟
هەڵگیرسانی ئەم شەرە کاریگەری لەسەرئەجیندای کوردی ڕۆژهەڵات دروستکرد.
هەرلەسەرەتاوە وڵاتان ویستویانە کوردبۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن، دەڵێن ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن ، پێویستە پەیوەندییەکانی لەگەڵیاندا بەهێزبکەین و پەرەی پێبدەین لەبەر هۆکاری دیبلۆماسی و ئەمنی.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تێڕوانینی بۆ کورد لە (تشرینی دووەمی/٢٠٢٤)دا خستەڕوو داوای کرد پەیوەندی دیبلۆماسیەکان لەگەڵ کورد بەهێزبکرێت و پشتیوانی بکرێت.
لەڕووی ڕووبەرووبونەوەی چەوساندنەوەی تورکی و ئێرانی ، لەوانەش کورد بۆ لاوازکردنی ڕژێمی ئێران هاوشانی بۆردومانە ئەمریکی و ئیسرائیلیەکان بخرێتەسەرمێز.
لای خۆیەوە ترەمپ پەیوەندی بەژمارەیەک سەرکردەی کوردی عێراق و ئێرانەوە کردووە لەوانە (مستەفای هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموکراتی ئێران) و هەردووسەرکردەی کوردی باشوور ( مەسعود بارزانی و پاڤڵ تاڵەبانی) ئەمەش دوای ئەو گوشارانەی نەتنیاهۆ خستیە سەرترامپ بۆ گرتنەبەری ستراتیژکی ڕووخانی ڕژێمی ئێران . هەرچەندە ترەمپ دەڵێت، ئێمە نامانەوێ ڕژێمی ئێران بڕوخێنین ، بەڵام دوورنیە جارێکی تر بگەڕێینەوە مەیدان، ئەگەر شەرەکەدرێژە بکێشێت و واشنتۆن و تەلئەبیب بەجدی بیر لەگواستنەوەی شەرەکە بۆ سەر زەوی (شەڕی وشکانی) بکەنەوە.
بۆردومانە ئاسمانیەکانی ئێستا ئەم سیناریۆیە پشت ڕاست دەکاتەوە، واشنتۆن و تەلئەبیب هێرشەکانیان لەناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران چڕکردوەتەوە ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ، شارەکانی (سنە و ورمێ و ڕوانسەرو پاوەو پیرانشارو مەهاباد) و چەند گوندێکی نزیک لە سنوری عێراق، ئەم لێدانە تەنها بۆ پەکخستن و سوپانییە ، بەڵکو بۆ ئەوەیە حکومەتی ناوەند نەتوانێت خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ ئەو پارێزگارانە دابین بکات، دروست بوونی ناڕەزایەتی لای کۆمەڵانی خەڵک. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە نەبوونی تێڕوانینێکی یەکگرتووە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ دۆسیەی کوردە، ئەوەیە کە ئەمەریکا دەیەوێت کورد لەشەڕی ئێراندا بەکار بهێنێت، دوای پشتی لێبکات بەهەمان شێوەی ڕۆژئاوا.
ئەمەش وای کردووە سەرکردەکوردەکانی رۆژهەڵات گومان لەوەبکەن کە تاچەند واشنتۆن پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت ؟ هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوا دەریدەخەن کە ئەوان کورد وەک کارتێکی مەیدانی دەبین و کاتێک بەرژەوەندییەکانیان تەواوبوو لێی دەکشێنەوە.
ئایا کوردی ئێران توانای چوونە ناو ئەم سەرکێشەی هەیە، ئایا ئامادیە جارێکی تر باجی ڕێکەوتنە سیاسیەکان و تاڵەکان بچێژێت و بتوانێت لە "خیانەتەکان " ڕزگاری بێت و پەنا بۆ چیاکان نەباتەوە؟ ئایا کورد دەتوانێت جارێکی تر گرەو لەسەر پاڵپشتی واشنتۆن بکات بۆ دەستکەوتی سیاسی؟ یان دەوری مێژوویی پڕە لەئەزموونی جێهشتن و خیانەت ، یا وا دەکات ئەم گرەوە سەرکێشیەکی خۆکوژی بێ؟
هەروەها ڕەهانێکی دەرەکی لەسەر بەکارهێنانی پرسی کورد لەئێراندا ڕووبەڕوی تەحەدیکی ئاڵۆز دەبێتەوە گرنگترینیان ئەوەیە کە پێکهاتەی نەتەوەی فرەچەشنی ئێران وای کردوە پڕچەک کردنی کورد بێتە(بۆمبێکی چێنراو) کە ڕەنگە ڕێگە بۆ جوداخوازی نەتەوەکانی تری وەک (بلوج و عەرەب و ئازەرییەکان) خۆش بکات ، ئەوەی دەبێتەهۆی ناسەقامگیریەکی فراوان کە کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێت.
لەناودەنگۆی میدیاکاندا هێزەکوردیەکانی ڕۆژهەڵات ، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لەپەیوەندییەکی چڕی وا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا دەکەن بۆ بەشداری کردن لەجەنگێکی سەربازی دژی ئێران ، بەڵام بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕۆژئاوا لەجاران بەهێزترە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانی هاوکێشەسیاسیەکان.
ئەزموونەکانی مێژوو لەکوردستانی ئێران و عێراق و سوریا ئەو قەناعەتەیان لای کورد چەسپاندووە کەهاوپەیمانیەتی لەگەڵ یاریزانە گەورەکان زۆربەی کات کاتییە لەپێناو بەرژەوەندی ستراتیژی زلهێزەکان ، ڕەنگە لەهەرساتێکدا بگۆڕن، بۆیە کوردەکان بڕین و کەلێنێکن زۆر لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن.
ئەمەش پەیوەستە بەوەی تا چەند بزوتنەوەی سیاسیەکانی کوردستان چۆن ستراتیژ دەکەنە بنەما بۆ گوتاری سیاسی هاوبەش دوور مەودا بۆ بەدستهێنانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی سەرکەوتوبن.
لە (٢٢ شوباتی) ڕابردوو کەمتر لەهەفتەیەک پێش دەستپێکردنی هێرشی ئەمەریکی و ئیسرائیلییەکان بۆ سەر ئێران پێنج لەڕێکخراوە کوردیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و پژاک و پارتی ئازادی کوردستان و سا زمانی خەبات ) هاوپەیمانی هێزەسیاسیەکانی ئێران یان پێکهێنا پاشان لە ٤ ی ئازاردا ((کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی شۆڕشگێڕی)) پەیوەست بوو بەهاوپەیمانیەکەوە.
تابێتە چەترێک بۆ نزیک بوونەوەی هێزە ئۆپۆزوسیۆنەکانی ئێران.هاوپەیمانی هێزەسیاسیەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بەدۆخی ئیران ڕایانگەیاند ئەوشەڕەی کە لەئێستادا هەڵگیرساوە ئاکامی دەیان ساڵ سیاسەتی زێدەخوازی ڕژێمە. دەستێوردانی لەکاروباری وڵاتانی ناوچەکەو پاڵپشتی تیرۆریزمی دەوڵەتی ، پێداگری لەسەر پێشخستنی بۆ ئۆتۆم و موشەکی پالیستی و پێشتخستنی پیشەسازی موشەکی و دروستکردنی هەڕەشە بۆ ئەمنیەتی جیهان و ملنەدانی ڕژێم بۆ ڕێو شوێنە نێودەوڵەتیەکانەوە سیاسەتێک کە دواجار ئێرانی کردە وڵاتێکی وێران و ئابوریەکی دارماو هەم ڕژێمەکەش بەرەو ڕوخاندن برد. بە کوژرانی خامنەیی ڕێبەری ڕژێم و دەیان فەرماندەی نیزامی و کاربەدەستانی سیاسی ئەم ڕژێمەش دۆمنیۆی ئەو ڕوخانەی خێراترکردوە.
هەروەها ئەم شەرە شەڕی کۆمەڵگای ئێران و نەتەوەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمەریکاو ئیسرائیل و کۆمەڵگای جیهان نییە، بگرە ئەوە ڕژێمی دکتاتۆری سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامییە. کە هەموو خەڵکی وڵاتی بە بارمتەگرتووە، هەموومان و ئازادییەکی لێ زەوت کردوون، هەرلەمانگی بەفرانباری ئەمساڵدا هەزاران کەسی لەخەڵکی ڕاپەریوی مافخوراوانی ئێرانی کۆمەڵکوژکرد ، لە ئێستادا کە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم چارەنوسازترین ڕۆژەکانی خۆیاندان ،لەکتێکدا پەیوەندیەکانی ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردە کوردەکان بەردەوامە ، بەڵام بێ هەماهەنگێکی گشتگیر لەسەر زەوی بەتایبەت لەسایەی نەبونی تێڕوانینێکی ڕوون دەربارەی مەودای شەڕەکە و ئامانجە کۆتاییەکانی .هەروەها لە سایەی یادەوەریەکی تاڵی بزوتنەوە کوردییەکان لەگەڵ بەڵێنەکانی واشنتۆن، کە زۆربەی کات لە پشتیوانیەکی سنورداری چەک تێپەڕ نابێت و زۆر بەخێرایی دابێتە دووکەڵ.
کاتێک ڕێکەوتنێکی ( براگ ماتی ) لەئاسۆدا لەگەڵ فەرمانڕەواکانی تاراندا دەردەکاوێت.
ئەم کەلەپورە مێژووییە وای کردووە کوردەکان لەگرەوەکانیان پارێزگاربن ، بەتایبەتی لەسایەی یەکگرتووی ڕوونی ڕژێمی ئێران . کەوادیارە واشنتۆنیش خۆی توشی سەرسوڕماب کردووە لەم یەکگرتنە . بەومانایە لەکۆتایدا واشنتۆن ناچار دەبێت لەگەڵ رژێمی تاران دانوستان بکات .یان ترامپ بڕیار بدات و هەڵگەڕێتەوە لە بەڵێنەکانی و بچێتە ناو شەڕێکی وشکانی گشتگیر لە ئێراندا. کە ئەمە سیناریۆیەکە لێکەوتاکانی لە کورد و ئێران و ناوچەکەش تێدەپەڕێت.
زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هۆکاری نەجوڵانی حیزبەکوردیەکانی ڕۆژهەڵات پەیوەندی بەوەوە هەیە هێشتا ئێران لەسەرزەوی بەهێزە چاوەڕوانی کات و دەرفەتی زیاترن.
داوا لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ناوچەکان دەکەن بەهەستیاریەوە چاودێری بارودۆخەکە بکەن، خەڵکی کوردستان بەپێی ڕەوتی ڕووداوەکان پێویستە بەهەستیاری و هۆشیارانە بەرەو ڕووی پێشهاتەکان ببینەوە و هەڵسوکەوتی سیاسی خۆیان لەگەڵ داواو سیاردەی هێزەسیاسیەکانی کوردستانی ئێران ڕێکخەن. ئەم هەماهەنگییەو پەیوەندییەزیندوو بەرهەمداربکەن.
ئەنکەرە جووڵەی کوردەکانی ڕۆژهەڵات وەک هەڕەشە بۆسەرباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەبینێت و دەترسێت تێکچونی دۆخی ئێران بپەڕێتەوە بۆ ناو تورکیا، بۆیە ڕەنگە تورکیا هێرشی تاکتیکی بکات، یان گوشار بخاتەسەر ئەمەریکاو هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگرتنی هەرپاڵپشتیەک بۆ ئەوحیزبانە.
لەگەڵ هەڵگیسانی جەنگی نێوان ( ئەمەریکا و ئیسرایل و ئێران ) لە کۆتاییەکانی شوباتی 2026 عێراق بووە گۆڕەپانی سەرەکی جەنگەکە ، لەسایەی ئەم جەنگەدا عێراق لە بەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویدایە. ئەم جەنگە ئالنگاریەکی وجودیە بۆ دەوڵەتی عێراق بەوپێیەی دەیخاتە بارودۆخێکی هەستیار لە نێوان پابەندییە ئایدۆلۆژی و سیاسیەکان بەرامبەر بە پرسە هەرێمییەکان و پێویستیەکان و پاراستنی سەروەری نیشتیمانی عێراق.
لێکەوتەی ئەم جەنگەی ئێستا بەر لە هەر وڵات و ناوچەیەک کاری گەری گەورەی لەسەر پێگەی ستراتیژی سەربازی عێراق و ئایندەی نەخشەی سیاسی و ئەمنی ئەم وڵاتە دەبێت.
کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە لەسەر عێراق هەرتەنها لەڕووی ستراتیژی و سیاسی و ئەمنی نابن، بەڵکو بوارە ئابووریەکەش دەگرێتەوە بەشێوەیەک جگەلەوەی لەئێستادا داخستنی گەروی هورمز گرفتی بۆ هاناردە نەوتیەکانی عێراق دروستکردوە، کەسەرچاوەی سەرەکی داهات و شادەماری ئابووری عێراقە لە ئەگەری بێتوانای عێراق لە خۆ بەدوورگرتن لە بازنەی نفوزی ئێران، یان لەکۆنتڕۆڵ دەرچوونی زیاترت گروپە نزیکەکانی تاران لەدژی ئەمەریکا، دەشێت ئەمەریکا لەڕێگەی دۆلارەوە فشاربخاتە سەرحکومەتی عێراق، هەروەها دوورنییە لە ئاستی هەڵچوونی زیاتر سزای دارای توند بخاتە سەربانکەکانی عێراق، کە ئەمەش دەبێتە هۆی هەرەسی ئابووری و لەئەنجامدا پەکخستنی تواناکانی هەرحکومەتێک کە لەوکاتەدا لەدەسەڵاتدا بێت.
عێراق شەپۆلێک ڕوداوی توندوتیژ بەخۆیەوە دەبینێت دوای ئەوەی هێرشەکان بۆسەر حەشدی شەعبی درێژبوییەوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستاندا . لەم ساتە هەستیارەدا عێراق بەنیازە کاتی کۆتای هێنان بە بونی سەربازانی ئەمەریکا دیاری بکات ، ئەم هەنگاوە لەبری ئەوەی دیمەنەکە ئارام بکاتەوە ئاڵوزیەکان زیاتر دەکات.
ستراتیژی هەرێمی کوردستانیش لەم ململانێیانەدا جگە لەبێلایەنی بوون، هەر لەسەرەتاوە بەفەرمی ڕایگەیاندوە کە لەگەڵبژاردەی جەنگدانییە و کردنەوەی کەناڵەدیبلوماسیەکان باشترین ڕێگەن بۆ دورخستنەوەی ناوچەکە لە جەنگ و ماڵوێرانی زیاتر، لەمەشدا بەڕوونی بەلایەنی ئەمەریکا و ئێران و تەنانەت حکومەتی عێراقیشی ڕاگەیاندوە، کە هەرێم بەشێک نییە و نابێت لەوململانێیانەو ڕێگەشنادات خاکەکەی بکرێتە مەیدانی جەنگ و سەرچاوەی هەرەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک ، گرنگە هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم ستراتیژە وەکو فاکتەرێکی ئارامی و ئاسایش لەناوچەکەدا بەردەوام بێت، بەلەبەرچاوگرتنی پاراستنی بەرژەوەندی لایەنەکانی ململانێ بەبێ جیاوازی.
لەسەرەتای هەڵگیرساندنی شەڕو ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەچەندین هێرشی ناڕەوا و دوژمنکارانە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان . لەکاتێکدە هەرێمی کوردستان بەرونی بێلایەنی خۆی ڕاگەیاندووە و هەوڵدەدات خۆی بپارێزێت لە کەوتنە ناو ئەو ململانێ و شەڕو ناکۆکی یانە کەلە ناوچەکادا هەڵگیرسێنراون.
ڕەنگە لە دەرئەنجامدا وێنەکە والێک بدرێتەوە بەکۆتایهاتنی جەنگەکە لەئێران، جەنگەکانی تریش کۆتاییان بێت ، بەڵام لە ڕاستیدا ئامانج لەم جەنگە دیزاینکردنەوەی ناوچەکەو گۆڕینی باڵانسی هێزە، بۆیە ئەگەر لەئێرانیش کۆتایی بێت ، لەهەندێک ناوچەی تر بەردەوام دەبێت و نەخشەیەکی سیاسی و جێگۆرگێ هێزەکان ڕووئەدات. ئەم هاوکێشەیە بەتەواوی بۆ عێراق ڕاستە. لەئێستادا لێکەوتەو دەرئەنجاماکانی وا دەرئەکەوێت.