966 وەرزش

شاهانە و ئەنشلۆتی ژمارەی پێوانەییان شكاند

09:06 - 30/04/2022

زەمەن

 

یانەی ریاڵ مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی بوونە پاڵەوانی لالیگای گێڕا، پاش بردنەوەی لە یانەی ئیسپانیۆل.

 

یانەی ریاڵ مەدرید بەبێ‌ یاریزانە سەرەكییەكانی لە بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئیسپانیۆلی کرد بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.

 

ریاڵ مەدرید، ژمارەی نازناوەكانی گەیاندە 35 نازناو و لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا بووە یەكەم یانە بگاتە ئەو ژمارە نازناوە.

 

کارلۆ ئەنشلۆتی ئیتالی راهێنەریش بوو بە یەکەم راهێنەر کە ناسناوی سەرجەم خولە سەرەکییەکانی ئەوروپا ئینگلتەرا-ئیتاڵیا-فەڕەنسا-ئەڵمانیا و ئیسپانیا بەدەست بهێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن