سه‌رۆك كۆمار بۆ جاری دووه‌م سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسێك تۆماركرد
03:59 - 23/01/2022
"زەمەن"
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، رۆژنامه‌نوس رایگه‌یاند: ڕۆژی
یەکشەممەی ڕابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ جاری دووەم سکاڵایەکی لەلای
هەمان دادوەر و دادگای لێکۆڵینەوەی یه‌ك سلێمانی لەسەری تۆمارکردووە.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە مێژووی
عێراق و ناوچەکەدا ئەمە یەکەمین جارە سەرۆکێک دووجار سکاڵا دژی هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی
بکات. سکاڵاکەش ئەوەندەی ڕق و تێکچونی باری دەرونی بەسەریدا زاڵە ئەوەندە بریتی نییە
لەوەی من تاوانێکی یاساییم ئەنجام دابێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كه هه‌مانكات سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتیه، ده‌شڵێت "ئه‌مه ناكرێت، هه‌رجارێك
ئێمه بمانه‌وێت ڕاى خۆمان ده‌رببڕین، سه‌رۆك كۆمار له‌ناو ئه‌م هه‌زاران گرفته‌ى
له دونیا‌و له ناوچه‌كه‌و له عێراق هه‌یه بێت سكاڵا له‌سه‌ر ئێمه تۆمار بكات!.
تۆماركردنى ئه‌م سكاڵایه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نییه كه نیو كاتژمێر ڕاى خۆمان
(به‌بێ ته‌شهیرو بێ سوكایه‌تى ده‌ربڕیوه) به‌ڵكو ڕه‌نگه ناوبراو بڕیارى دابێت
ئاستى كاره‌كانى له هێنانه‌دى سیسته‌مێكى ئاسایشى ناوچه‌یی و له به‌رقه‌رار
كردنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى له عێراقه‌وه هێنابێته ئه‌و ئاسته‌ى ململانێ له‌گه‌ڵ
ئێمه بكات".