1802 شیوازی ژیان

بزانه‌ ئه‌مڕۆ بورجه‌كه‌ت چ نهێنیه‌كی ژیانت ئاشكراده‌كات؟

09:05 - 22/01/2022

زه‌مه‌ن - لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 22-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.



کاوڕ

پێویستە کەسێکی لەسەرخۆ بیت و چەند هەواڵێکی خۆش دەبیستیت، هاوسەنگی ڕاگرە لەنێوان کارەکەت و خێزانەکەت، چونکە گرنگن.



گا

کارەکانت بە باشی بەڕێوەدەچن و بەمنزیکانە خۆشەویستەکەت دەبینیت، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت، ئاگاداری خۆت بە.



دووانە

پێشنیاری هەلی نوێی کارکردن پێدەدرێت ڕەتیمەکەرەوە، هەوڵبدە بیربکەرەوە بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بکەیتە هاوبەشی ژیانت.



قڕژاڵ

لە ڕووی داراییەوە بڕێک پارە دێتە دەستت، هەڵسوکەوتت لەگەڵ هاوسەرەکەت باش بکە با لەدەستی نەدەیت.



شێر

ئەمڕۆ کاتی خۆش بەسەردەبەیت و لەگەڵ هاوسەرەکەت پێکەوە دەچنە دەرەوە، دۆخی تەندرووستیت جێگیر بووە.



فەریک

لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستێک واژۆ دەکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی باش پتەو دەکەیت، خۆشەویستەکەت پشتگوێ مەخە.



تەرازوو

پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش دەبێت و پێکەوە گەشتێکی چەند ڕۆژی ئەنجامدەدەن، خۆت بپارێزە لە پەتای وەرزی.



دووپشک

لە کارەکەت ئەمڕۆ دووبارە متمانە بەدەست دەهێنیتەوە و دڵخۆش دەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکە.



کەوان

بەهۆی ڕووداوێکەوە لە کێشەیەک ڕزگارت دەبێت، باش بیربکەرەوە پاشان هەنگاوەکانی ژیانت بنێ، تاوەکو نەکەویتە هەڵەوە.



گیسک

متمانەت بەخۆت هەیە و توانات زۆرە، هەوڵبدە هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕیت و واز لە خۆپەرستی بێنە.



سەتڵ

هەست بە ئارامی دەکەیت و دەروونت ئاسوودەیە چونکە دڵی هاوڕێکانت ڕاگرتوە، واز لە خۆشەویستەکەت بێنە چونکە نەگونجاوە.



نەهەنگ

لە ڕووی هونەرییەوە چەند کارێک ئەنجام دەدەیت، کاتی زۆرتر بەخۆشەویستەکەت ببەخشە چونکە پێویستی پێتە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن