په‌روه‌رده له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سبه‌ینێ بڕیاریدا
10:46 - 14/01/2022
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانی سبه‌ینێ لە کاتژمێر
(٩:٣٠) خولەکی بەیانی ئەنجامدەدرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر
بڵاویكرده‌وه، لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی
کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن له سنوری پارێزگای هه‌ولێر بە ( پەروەردەکانی
سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە ، لە
کاتژمێر (٩:٣٠) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و
هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە
لە (٨:٣٠ )گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت
لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو.
ده‌شڵێت، لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش
و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین
کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو
دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.