بەرپرسێکی پارتی دەستڕێژی گولـلەی لێكرا
05:26 - 14/01/2022
954 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن_بهغدا
وتەبێژی لقی
پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە ڕایگەیاند، بەیانی
ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا هەوڵی کوشتنی دراوە و دەستڕێژی گولـلە لە کاروانەکەی کراوە.
مەهدی عەبدولکەریم
وتەبێژی لقی پارتی لە بەغدا لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئهمڕۆ ههینی ڕایگەیاند،
"بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخەت دوو ئۆتۆمبێل چوونەتە سەر ڕێگەی
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە."
وتیشی، پاسەوانەکانی
بە تەقەکردن وەڵامی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە و پاراستویانە."
ئهو بهرپرسهی
پارتی ئاماژهی بهوهشكردووه، "لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە،
بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی کەوتووە و لایەنە ئەمنییەکانیش
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن."