بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەكی ژیانت ئاشكرادەكات؟
09:59 - 14/01/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 14-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
لە کارەکەت پشوو
وەردەگریت و گەشتێک دەکەیت، هەوڵبدە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت و دیاری بۆ ببەیت،
لەجگەرە کێشان دوربکەوەرەوە.
گا (4/20 بۆ
5/20)
هەوڵبدە سوود لە
تواناکانت وەرگریت بۆ ئەوەی بڕێک پارە بەدەستبهێنیت، کەسێک هەیە خۆشی دەوێیت و بەمنزیکانە
پێت دەڵێت.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
دەکەویتە رکابەری
کردن بەرامبەر هاوپیشەکانت و بەرەو پێشەوە دەچیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا
چاک دەکەیتەوەو واز لە خۆپەرستی دەهێنیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
بەردەوام هەوڵدەدەیت
پاساو بۆ ئەو هەڵانە بێنیتەوە کە ئەنجامیان دەدەیت، خۆشەویستەکەت وزەیەکی زۆری هەیە
و هەوڵبدە سوودی لێوەرگریت.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
کارەکەت لا گرنگ
بێت و هەوڵ و ماندووبونی بۆ بخەرەگەڕ، هەڵەکانی رابردوو کە بەرامبەر خۆشەویستەکەت
ئەنجامتداوە دووبارەیان مەکەرەوە.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
ئەمڕۆ لە شوێنی
کارەکەت چەند گرفتێکت بۆ دروست دەبێت، بە رۆحێکی پاکەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆشەویستەکەت
بکە و وەرزش بکە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
بەهۆی ئەوەی هەمیشە
لەکارەکانتدا سەرکەوتوویت، کەسانێک هەوڵدەدەن گرفتت بۆ دروستبکەن، خۆشەویستەکەت
متمانەت پێناکات.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
وزەو چالاکی زۆرت
هەیە و کاری باشترت پێدەدرێت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت، هەوڵەکانت بۆ گەڕاندنەوەی خۆشەویستەکەت
شکست دەهێنێت.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
کاری زۆر هەیە کە
بتەوێت ئەنجامیان بدەیت، مەهێڵە هیچ رووداوێک کار بکاتە سەر دۆخی دەروونت، ئاگاداری
جۆری خواردنەکەت بە.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
پێویستە شوێنی
کارەکەت نەگۆڕیت بۆ ئەوەی دواتر پەشیمان نەبیتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە
ئارامییەکی زۆر دەکەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
ئەگەر لەلایەن بەرپرسەکەتەوە
پشتگیری بکرێیت، سەرکەوتن تۆماردەکەیت، هەوڵبدە بە گفتوگۆ ئەو داواکارییانەی هەتە
بە خۆشەویستەکەت بڵێیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
ئەمڕۆ هەموو شتێک
لە بەرژەوەندی تۆدا دەبێت و بەربەستەکان تێک دەشکێنیت، چاوێکی زۆر لەسەر پەیوەندی
نێوان تۆو هاوسەرەکەت هەیە.