1683 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییه‌كی ژیانت ئاشكراده‌كات؟

09:49 - 11/01/2022

زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 11-1-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
رووبەڕووی چەند سزایەک دەبیتەوە لە شوێنی کارەکەت و وانەیەکی لێوە فێر دەبیت، تووشی توڕە بوونێکی زۆر دەبیت.

 

گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی زیادبوونی کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تووشی بێزاریی و بێهیوایی بوویت، لەکاتێکدا چاوەڕێی باشترینی لێ دەکەیت.

 

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دەتەوێت هەمیشە کەسایەتییەکی نمونەییت هەبێت لە کارەکەتدا، بەمەش هەمووان لێت رازی دەبن و سوپرایزێکت بۆ دەکەن.

 

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە بواری کارەکەتدا بە کەسێکی بەهێز تەماشات دەکەن ئەمەش وایان لێدەکات ئەرکی قورست بەسەردا بسەپێنن و تۆش ئەنجامیدەدەیت.

 

شێر (7/23 بۆ 8/22)
پێویستە دان بە خۆتدا بگریت لە ئاست ئەو کێشانەی لە ژیانتدا روودەدەن، لەرووی تەندروستییەوە پێویستە واز لە خواردنە خێراکان بێنیت.

 

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
 بیر لە خۆشەویستە کۆنەکەت دەکەیتەوەو بۆ رزگاربونت لەم حاڵەتە، سەردانی کەسە نزیکەکانت بکەیت و خۆت بە شتی دیکەوە سەرقاڵ بکەیت.

 

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خۆت رادەستی دۆخی خراپی ئێستات مەکە و تواناکانت بەهێزتر بکەیت، سنور بۆ قسەکانت دابنێ لەئاست هەموو کەسێکدا.

 

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پێویستە لە هەڵەی خۆشەویستەکەت ببوریت چونکە لە رۆژانی داهاتوودا تۆش هەڵە دەکەیت، خواردنی تەندروست بخۆ و وەرزش بکە.

 

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
 پێویستە لە کاتی کارکردندا بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ هاوپیشەکانتدا بکەیت و گرنگی بە کارەکەت بدەیت، ئاو زۆر بخۆرەوە لەبەر گورچیلەت.

 

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هاوڕێیەکت لێت نزیک دەبێتەوەو هەوڵدەدات پێت بڵێت کە خۆشی دەوێیت، ئەم ماوەیە خۆت لە هەموو شتێک بەدووربگرە بۆ ئەوەی پارێزراو بیت.

 

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پێویستە لەمەودوا ئاگاداری ئەو هەنگاوانە بیت کە دەینێیت چونکە کەسانێک دێنە رێگات و گرفتت بۆ دروستدەکەن.

 

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
نابێت لە پەیوەندی خۆشەویستیدا خۆپەرست بیت و تەنها خۆتت مەبەست بێت، چونکە خۆشەویستەکەت رێزی زۆرت دەگرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن