حكومه‌ت له‌باره‌ی مووچه‌وه دڵنیایی ده‌دات
03:50 - 29/12/2021
"زه‌مه‌ن"
حكومه‌تی عێراق ئه‌و
ده‌نگۆیانه ره‌تیده‌كاته‌وه كه گوایه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی پرۆژه‌یاسای
بودجه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارتی پلاندانانی
عیراق رایگەیاند: مووچەی فەرمانبەران پەیوەندیی بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتییەوە نییە
و له ساڵانی 2014 و 2020یشدا بودجە نەبوو، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام بووە.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتیشی: حكومەت بەبێ لەبەرچاوگرتنی
یاسای بودجە، مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات. چەند جارێك پڕۆژەیاسای
بودجەی 2022 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تاوتوێكراوە، بەڵام حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە
و پەسەندكردنی بودجە پێویستی بە كۆبوونەوەی خولی نوێی نوێنەران و پێكهێنانی كابینەی
نوێی حكومەتەوە هەیە.
تائێستا حكومه‌ت بودجه‌ی 2022ی نه‌ناردوه‌ته په‌رله‌مان، پێشتر وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاندبوو، پرۆژه‌ی
بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتوو.