بزانه ئهمڕۆ بورجهكهت چ نهێنیهكی ژیانت ئاشكرا دهكات
11:56 - 25/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی23-12-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
ئەمڕۆ وزەیەکی زۆرت
هەیە و رووبەڕووی هەموو بەربەستەکان دەبیتەوە، لە ئاست خۆشەویستەکەت بەهۆی هەڵەکانتەوە
هەست بە شەرمەزاریی دەکەیت.
گا (4/20 بۆ
5/20)
گۆڕانکارییەکی سەخت
لەسەر رێگاتە کە دەبێتە هۆی سەرلێشێوانت و دروستبوونی کێشە بۆت، باشترە لە خێزانەکەت
دوورنەکەویتەوە.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
لەرووی بڕیاردانەوە
کەسێکی بوێریت، رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت باش بکەیتەوەو
پتەوتری بکەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
بە دۆخێکی نا
ئاساییدا تێپەڕدەبیت و هەست دەکەیت وەستانی کارەکانت بەهۆی کەسێکەوەیە کە بۆسەی بۆ
ناویتەتەوە و دەبێت ئاگاداربیت.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
ئەمڕۆ بەریەککەوتنت
لەگەڵ چەند کەسێک دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەهێزتر دەبێت، سیستمی خۆراکی
رێک بەکاربێنە.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
کاتێک دەست دەخەیتە
کارێکەوە پێویستە سەرەتا باش بیر بکەیتەوەو پلانی بۆ دابڕێژیت، تووشی چەوری خوێن دەبیت.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
هەست دەکەیت دۆخت
بەرەو باشبوون دەچێت، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بیرو بۆچوونەکان ئاڵگۆڕ دەکەن و
پرۆژەیەک دەخەنە کار.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
ئەمڕۆ هەواڵێکی
خۆش دەبیستیت و باری داراییت بەرەو باشبوون دەچێت، لەگەڵ هاوسەرەکەت کەمێک ناکۆکن
و پێویستە ئاشتببنەوە.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
چەند دەرگایەکی
خێر بە رووتدا دەکرێتەوە، هەوڵبدە کەمێک هێمن و بە سۆزەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا
بکە.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
ئەمڕۆ دەرفەتی چەند
شتێکت بۆ دەگونجێت و دەتوانیت بەتەواوی هەموو کارەکانت تەواو بکەیت و پەڕەی نوێ لە
ژیانتدا هەڵدەیتەوە.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
لە کارەکەت بەهۆی
ماندووبوونەوە دەستخۆشیت لێدەکرێت و بڕێک پارەت پێدەدرێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت
دەبیتەوە.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
ئەمڕۆ پەرە بە
کارەکانت دەدەیت لەبارەی وەبەرهێنانەوە، کەسێکی زۆر بەسۆزیت و هەمیشە باجی ئەو هەستەت
دەدەیت.