دیسان مووچە کەوتە قوڕگی شێرەوە!
10:51 - 15/12/2021
زەمەن_ شیکاری
پارتی و یه‌كێتی له رقی یه‌كتر داهات ناگه‌ڕێننه‌وه
رۆژێك ده‌ڵێن داهاتی نه‌وت كه‌میكردووه، رۆژێكیش ده‌ڵێن داهاتی مه‌رزه‌كان
نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، جارێكیش ده‌ڵێن داهاتی ئیداره‌ی سلێمانی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه،
جار جاره‌ش دره‌نگ گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن به بیانووی دواخستنی
مووچه.
له ساڵی 2014ه‌وه كه به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه،
تا ئه‌مڕۆ كه حه‌وت ساڵ ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر قه‌یرانی
مووچه‌دا زاڵ بێت، یه‌ك مانگ نیه مووچه له واده‌ی خۆیدا دابه‌شبكرێت و فه‌رمانبه‌ران
دڵنیابن له‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوه‌تی وه‌رده‌گرن.
مووچه كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ژیانی هه‌زاران كه‌سه‌وه هه‌یه و
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری و بازاڕ هه‌یه، هیچ گره‌نتیه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی
دابه‌شبكرێت، گومان و دوودڵی هه‌میشه لای فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یی هه‌یه و به‌رده‌وام
له ترس و نا دڵنیاییداین له‌باره‌ی حه‌ق و مافی خۆیانه‌وه.
مانگه‌كانی پێشوو، به پاساوی كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و
نه‌ناردنی داهات له سلێمانیه‌وه، دابه‌شكردنی مووچه به سیستی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م
مانگه 20 رۆژ زیاتره، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستیپێكردووه، كەچی هێشتا
زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی په‌رله‌مانتاران بێت، پارتی و یه‌كێتی به جیا ده‌ستیان
به‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیاندا گرتووه و له رقی یه‌كتر ئاماده‌نین داهات بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی.
تا ئه‌مڕۆ ئه‌و
پاره‌یه‌ی مووچه‌ی ئەم مانگەی پێ دابه‌شكراوه،
535 ملیار دینار بووه، 515 ملیاری داهاتی نه‌وته و ته‌نیا 13 ملیار دیناری
داهاتی ناوخۆ له ئیداره‌ی هه‌ولێر و دهۆك گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ناوخۆ و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
له كاتێكدایه له مانگی دووی ئه‌مساڵدا داهاتی ناوخۆ به‌ته‌نیا بۆ مووچه 374 ملیار
دینار بووه، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا ته‌نیا 13 ملیار گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده مانگ له دوای مانگ داهاتی ناوخۆ زیادیكردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی
دارایی له 3ی 11 ئه‌م مانگه‌دا به ره‌سمی نوسراوی كردووه بۆ ئیداره‌ی سلێمانی و
ته‌نیا داوای 70 ملیاری كردوه بۆ مووچه هیچ نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، هاوكات داوای
90 ملیاری له ئیداره‌ی دهۆك و هه‌ولێر كردوه، كه‌چی ته‌نیا 13 ملیاری بۆ ته‌مویل
كراوه.
له‌نێوان به‌رداشی رق و وڕك گرتنی پارتی و یه‌كێتی له یه‌كتر، فه‌رمانبه‌ران
ده‌هاڕدرێن، ئه‌وه‌ی زیانی پێده‌گات هاوڵاتیان و كاسبكارانی ناو بازاڕن، ده‌ستبه‌سه‌ردا
گرتنی داهات جگه له‌وه‌ی یاریكردنه به ژیان و قوتی خه‌ڵكه‌وه له هه‌مانكاتدا
راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌ییە.