مه‌ته‌ڵی ڕاونانی كوردان له‌لایه‌ن سوید-ه‌وه
06:52 - 15/12/2021
"زه‌مه‌ن"
به قه‌ڵه‌می: یان
گیێۆ*\5-12-2021
وه‌رگێڕانی: گۆران
مه‌ریوانی
ڕاونانی كوردانی
سوید
دوو ساڵه ده‌وڵه‌تی سوێدی شه‌پۆلێكی نوێی له ڕاونانی سیاسی له‌هه‌مبه‌ر
كه‌مینه‌ی كوردانی مه ده‌ست پێكردوه. شتێكی ئاوهامان له دوای هێستێریای ڕاونانی
كورد، هه‌شتاكان، ده‌ر ئاكامی گه‌ڕان به دوای بكوژی ئۆڵه‌ف پاڵمێ-ـوه به‌خۆوه
نه‌دیوه. لێ ئه‌وده‌م، هه‌ر هیچ نه‌بێ لانی كه‌م، گومانی تۆمه‌ت كۆنكرێت بوو. ئێبێ
كاڕڵسۆن، هانس هۆڵمێر(1) و ئیدی پیاوانی له‌وجۆره و ته‌رزه تیئۆریه‌كی خۆیان هه‌بوو:
سوێدیە-كورده‌كان له لایه‌ن دیكتاتۆری تیئۆكراتی ئێرانه‌وه فرمانیان پێ‌درابوو
سه‌رۆ-وه‌زیرانی سوێدێ بكوژن تا پاشان به خه‌مخۆریی وان، كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیان
وه‌ك پاداشتێك پێ بدرێتێت.
شكاری كوردان به
چرا و لایتان
ئه‌وه سه‌رله‌به‌ری
گریمانی كاری وان بوو. ده ئاكام ڕا به
چه‌ندان هه‌ڵكوتانه شه‌وانه‌ی سه‌ر ماڵی كوردان شكایه‌وه و كون و قوژبن به شوێن
كورداندا ده‌گه‌ڕان به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆق تا ناچاری دان پێدانانیان
بكه‌ن و هه‌رهیچ نه‌بێ زمان له یه‌كدی بده‌ن.
به ئـــاردۆگـــان
بێــت چـــــــــــی
كـــــــــورده
تیــــــرۆڕیســــــــــته
ئه‌وڕۆ به پێچه‌وانه‌وه، گومانی تۆمه‌تباریی له سوێدیە-كورده‌كان
نهێنییه و وه‌ژێر په‌رده‌ی پێناسه‌یه‌كی ته‌ماویوه كراوه به نێوی چه‌مكی تیڕۆڕیزم.
له گومان و تۆمه‌تێك كه نهێنی و په‌نهان بنێت، كه‌سێ ناتوانێ به‌رگری له خۆ
بكات.
كورده‌كانی سوید به ڕێژه بێت كه‌مینه‌یه‌كی
باش-سه‌قامگیری ئێره‌ن، نزدیكه‌ی هاوشێوه‌ی یۆگیه‌كانن(2). ئه‌وان جومێرانه نه‌یاری
سیاسی ئه‌و رژێمه دیكتاتۆرانه‌ی خۆیانن كه ناچاریان كردون له زێدی خۆیان هه‌ڵبێن. ئه‌وان ئیسلامیست نین، هه‌ڵوێستی
دوژمنانه‌یان له هه‌مبه‌ر سوێدا نییه وهیچ كارێكی تیڕۆڕیستانه‌ی ئاشناش دژ به
وڵاتی نوێیان (=سوێد) له گۆڕێ‌دا نییە ئه‌وان ئه‌نجامیان دابێت. نه‌یاری سه‌رۆك
ئاردۆگان یاخود رژێمی ئێران، سوریا و عێراق بیت ئاساییه، رێپێدراوه و هه‌ڵوێستێكی
به‌رزی سیاسییه كه به‌هیچ كلۆجێك ناكرێت به پێناسه‌ی چه‌مكی تیڕۆڕیزمه‌وه گرێ
بدرێت. به ده‌ر لای ئاردۆگان و هاوشێوه دیكتاتۆره‌كانیان. چوون به ئاردۆگان بێت
چی كورده تیڕۆڕیسته، یانه ده‌كرێت گومانی ئه‌وجۆره تۆمه‌تانه‌یان وه‌پاڵ خرێن.
حاڵی بوون له دیدگای
رژێمی توركیا ئاسانه. پێده‌چێت پۆلیسی ئاسایشی سوێد شرۆڤه‌كارییه‌كی نزیكی هاوشێوه‌ی
توركیا، كه ناچێته ئه‌قڵه‌وه، بكات.
كه‌یســــــی
كـــــــوردان له ســــــــوید
حاڵی حازر سی و
قسور كه‌یسی ئاشكرا هه‌ن كه سێپۆ(3) مۆری تیڕۆڕیستی له هه‌ندێك كورد داوه، هه‌یانه
سنوره‌به‌ده‌ر كراون هه‌شیانه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌دان. وێڕای ئه‌وانه‌ش
هه‌ندێك ژماره‌ی تاریك له راونراوه‌ن هه‌ن نا‌وێرن نێوی خۆیان ئاشكرابكه‌ن چوون ده‌ژێر
هه‌ڕه‌شه‌ی سێپۆ-دان.
ئه‌م كه‌سانه
هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی هاوبه‌شیان هه‌ن. به نهێنی تۆمه‌تباركردنیان به تیڕۆڕیزم له
لایه‌ن سێپۆ-وه، ته‌نانه‌ت بۆ خودی گومان‌لێكراو و پارێزه‌رانی وانیش ناگۆترێت بە
پاساوی نهێنیان، ئه‌گه‌رچی گومانی تۆمه‌تباریشیان لێ بكرێن.
به گوزارشتی یاسا
بێ، ئه‌مانه بێ گوناهن و له تاوان بێ به‌ریین، نێویان له تۆمارنامه‌ی تاوانكاری
ڕا بێ خه‌وشه، كار ده‌كه‌ن و باج ده‌ده‌ن.
گه‌ر كه‌سێكیان
له ڕووی دادگه‌راییه‌وه تاوانێكی كردبا بێ كێشه ده‌بوو. چوون ئه‌وده‌م ئاسایی
به ڕێ و شوێنی یاساگه‌رایی له‌به‌رده‌م دادگادا دادبینی بۆ ده‌كرا. تۆمه‌ت و
گومانی نهێنی و حه‌شاردراو ته‌نیا ده‌ڕۆستی بێ گوناهان دێ.
تــــــوركــیا:
سه‌رچاوه‌كانــــــی ســـــــێپۆ
مه‌زه‌نه‌ی دوو
سه‌رچاوه بۆ زانیارییه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی سێپۆ ده‌كرێت، زانیاریگه‌له‌ێك له تۆڕی
زمانلێده‌رانیانه‌وه ده نێو خه‌ڵكی بێگانانی نێو سوێد(4) یانه‌ش زانیاریگه‌لێك،
له پێشی پێشه‌ویان، له‌لایه‌ن پۆلیسی نهێنی توركیاوه. هه‌ر دوو سه‌رچاوه هێنده
شوێن شكن كه به‌رگه‌ی رووناكی دادگایه‌كی سوێدیی ناگرن. هه‌ر بۆیه سێپۆ گۆیا مافی
سه‌له‌ماندن و به‌ڵگه‌دان ده‌نێو دادگادا به نهێنی بۆ خۆی گلده‌داته‌وه. ئه‌مه‌ش
بۆ خۆی چه‌ند پڕوپووچه هه‌ر هێنده‌ش له مێژووی دادگه‌راییدا بێ وێنه‌ییه.
پێده‌چێت سوێد
له ئاوروپادا تاكه وڵات بێت ئه‌م جۆره ئاڕاسته تایبه‌تییانه بۆ ڕاوكردنی
كوردانی هه‌بێت، ئه‌ویش بۆ خۆی مه‌ته‌ڵێكه. یه‌كێك له‌و كه‌مه روونكردنه‌وانه‌ی
ئه‌قڵ بیگرێت ئه‌وه‌یه كه حوكومه‌تی سوێد زیاتر قه‌بوڵی ``سه‌لماندنی نهێنی`` ده‌كات
وه‌ك له باقی حوكوماتانی تری ئاوروپا.
ئامینــــــه‌ی
كاكه بــــــــــاوه
پاڕله‌مه‌نتار
ئامینه‌ی كاكه باوه(5) كه یێمی ئۆكێسۆن(6) به ڕاستی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی `كوردێكی كۆمۆنیست`ـه و وێڕای ئه‌وه‌ش
له پارتی چه‌پ(7) ده‌ركراوه، چوون ره‌خنه‌ی له شێوه جیاوازه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی
ناموسی كه له گه‌ڕه‌كاكانی كه‌نار شار بوونیان هه‌ن و پیاده ده‌كرێن ده‌گرت.
هاوکات ناكرێت زانیاریه‌كانی كاكه باوه له‌مه‌ڕ ڕاونانی كورد شوێن گومان بن.
خانم بۆ منی گێڕایه‌وه
كه كوڕێكی 16-ساڵانی كورد ده گه‌رمه‌ی په‌تای كڕۆنادا به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ
توركیا ده‌نێردرێته‌وه. به گه‌یشتنی به
ئیستانبۆڵ ده‌ست به‌جێ قۆڵبه‌ست و سه‌رنگووم ده‌كرێت. خانم یه‌ك له دوای یه‌ك له‌مه‌ڕ
كه‌یسگه‌لێك بۆ من ده‌دوێت كه ئه‌ز نه ده‌رباره‌ییم خوێندۆته‌وه و نه ده‌نگۆشیانم
بیستووه. داگنس ئێ تێ سێ ته‌نیا رۆژنامه‌یه‌كه بێ‌وچان ڕاونانی كورد له‌لایه‌ن سێپۆوه
مانیفێست ده‌كات و، له‌مه‌ڕ دوو هاوسه‌ر, هانا و رزگار-ه‌وه, ئه‌وی هه‌فته‌ی ده‌نووسێت
كه 2015 له ئێران ڕا هه‌ڵدێن و ئێستا و له پڕێكدا له‌لایه‌ن سێپۆ-وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی
سوێدبه‌ده‌ر کردندان, بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌رگریكردنیان له خۆ هه‌بێت. چوون تۆمه‌ت
و گومانێك كه دژی ئه‌وانن نهێنین.
دروست ئامینه‌ی
كاكه باوه نوقمی داخوازیگه‌لی كوردانی ڕاونراو بووه. خانم هه‌رچی له سیسته‌مێكی
دیموكرتیدا بتوانرێت بكرێت ده‌یكات، پرسیار له وه‌زیرانی سۆسیال-دیمه‌كراتان، مۆرگان
یۆهانسۆن و میكائیل دامبێری له
پاڕله‌مانێ ده‌كات. جا خانم وه‌ڵامی پڕمه‌زه‌داری
ئه‌نتیكه و بێ شه‌رمانه‌ی ده‌درێته‌وه. ئه‌وان له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن متمانه‌ت
به سێپۆ هه‌بێت و وه‌ڵامی گه‌مه‌دارانه ده‌ده‌نه‌وه `رۆژتان باش – باجی
حه‌لاو`(9) له پرسی هاریكاریی له‌ته‌ك ده‌زگای ئاسایشی توركیدا.
گه‌ر مـــــن
كـــــورد بــامـــا
گه‌ر من كورد
باما هه‌رگیز ده‌نگم به‌و جۆره غه‌دارانه نه‌ده‌دا. خۆ له‌وانه‌شه وه‌زیری داد
ده مانگی تر(11) نێوی ییمی ئۆكێسۆن بێت، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی به‌ش به حاڵی ئه‌و نێرچێرڤانانه‌ی
ده‌نێو سێپۆدا كورد ڕاوده‌كه‌ن، زه‌نگی هۆشداری كه‌یف و خۆشییه بۆ ئەوان و ده‌كرێت
ببێته هانده‌ری هاریكاریان له‌ته‌ك توركیادا.
ئه‌وجا ئه‌مه له‌مه‌ڕ
دۆزی سوێد چمان پێ ده‌بێژێت؟ و بۆچیش كه‌سانی وه‌ك مه ده‌مێ پڕۆتێست ده‌كه‌ین هێنده
كه‌مین؟ ده‌رحاڵ هه‌شتا ده‌ر سه‌دی مه سڤاریا
دیموكرات نین(12).
ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه
له دیدی منه‌وه كه .......
قه‌شمه‌رگه‌لی
له‌وه‌دایه دوای ئه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان كاری سه‌ختیان ئه‌نجامدا تا گه‌وره‌ترین تیڕۆڕیستی راسته‌قینه، خه‌لافه‌تی
داعشچیان له سوریا و عێراق به‌زاند، تێك‌شكاند و زیندانیی كرد. پاشان ئاردۆگان و سێپۆ
دێن و مۆری تیڕۆڕیستیان له كوردانی سوێد ده‌ده‌ن. ..... ....
تێبینی وه‌رگێڕ
* یان گیێۆ،
1944-....، یەکێکە لە گەورەترین مێدیاكار و نووسه‌ری سکەندەناڤیا و ئاوروپا، خاوەنی
چەندین خەڵاتە. سێ دێڕی کۆتایی ئەم نووسینەم وەرنەگێڕاوە، چوون پەیوەندی بە کوردەوە
نییە. ناونیشانی پاژه‌كان له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه دانراوه.
1-*نیڵس ئه‌بێ كنیوت كاڕڵسۆن،1947-1992، رۆژنامه‌وان
و به‌رپرسی هه‌ندێك خانه‌ی وه‌شاندن، دۆستی هه‌ره نزدیكی سۆسیال-دیمۆكراته‌كان(=سد).
قسه‌ی هه‌رگیز لای (سد) ڕه‌تنه‌كراوه‌ته‌وه. یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای
(پاراستنی) (سد) بۆ ڕاونانی كۆمۆنیستان، سه‌رده‌می جه‌نگی سارد.
*هانس یڵیس ئۆكێ هۆڵمێر، 1930-2002، به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی نهێنی و ئاشكرا. تا ئه‌و رۆژه‌ی مرد بڕوای وا بوو كه كورد بكوژی ئۆڵف پاڵمێ-ییه
بڕوانه دوا نامه‌ی له تایله‌ند-ه‌وه له رۆژنامه‌ی ئێكسپرێد-دا، به‌هاری 2002. یه‌كێك
له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای پاراستن-ی (سد) له‌ته‌ك ئێبێ كاڕڵسۆن.
2- یوگۆ: چه‌مكێكی زمانی رۆژانه‌یه، بۆ ڕه‌وه‌ندی
یۆگۆسلاڤییی به‌كاردێت.
3- سێپۆ: ده‌زگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی سوێد.
4- لێره‌دا، مه‌به‌ست به پله‌ی یه‌ك، ئه‌و
كوردانه‌یه، ئه‌وجا ڕه‌وه‌ندی بێگانان كه زانیاری له‌مه‌ڕ كورد به‌رامبه‌ر به بڕێك
پاره به سێپۆ ده‌فرۆشن. به هیچ جۆرێك ئه‌و كه‌سانه له ڕه‌وه‌ندی كورد ناگرێته‌وه
كه به فه‌ڕمی له ده‌زگا فه‌ڕمییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن.
5- ئامینه‌ی كاكه باوه، 1970-......، كوردی رۆژهه‌ڵات،
سیاسه‌ته‌وانێكی چه‌پی كورده، ئه‌ندامی پاڕله‌مانی سوێده، ئێستا بێ-پارته. ده‌ركراوه
له پارتی چه‌پ.
6- ییمی ئۆكێسۆن،
1979-.......، سكرتێری گشتی پارتی ڕاستڕه‌وی (سڤاریا دیموكره‌ته‌كان). له بنه‌ڕه‌تدا
پارتێكی نزدیك له نازی بوون و ئێستا ده‌ڵێن خۆیان به دیمۆكراتیه‌ت شۆردۆته‌وه.
7- پێشتر، پارت كۆمۆنیستی
سوێد-باڵی سۆڤیه‌ت له سه‌ره‌تاوه. پاشان ماوه‌یه‌ك بێ براگه‌وره مانه‌وه. پاش
داڕمانی سۆڤیه‌ت له‌ژێر فشاردا نێوی خۆیان گۆڕی بۆ پ.چ.
8-
*مۆرگان یوهانسۆن،
1970- ......، سیاسه‌ته‌وانی (سد). ئه‌ندامی پاڕله‌مان، وه‌زیری داد له كابینه‌ی
پێشوو، ئێستا وه‌زیری ناوخۆییە.
*میكائێل دامبێری، 1971-.....، سیاسه‌ته‌وان و
پاڕله‌مانتاری (سد). وه‌زیری ناوخۆ له كابینه‌ی پێشوو، ئێستا وه‌زیری داراییه.
9- ئیدۆمێكی سكه‌نده‌ناڤییه:`به‌یانیتان
باش ....ئه‌ی ده‌سكه ته‌ور، 1800، له 1900، له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كاری منداڵانه‌وه
ئانا ماریا ڕۆس له یه‌كێك له كتێبی په‌روه‌رده‌ی منداڵادا به‌كار هاتووه و زیاتر
بڵاوبۆته‌وه. گوزارشته له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی مه‌خسه‌رانه. وه‌رگێڕ به‌وجۆره
وه‌ریگێڕاوه.
10- ده مانگی تر
گوزارشته كه 2022 هه‌ڵبژاردنی نوێی سه‌رتاسه‌ری سوێده.
11- سڤاریا دیموكراته‌كان: دیموكراته‌كانی سوێد: بڕوانه
تێبینی ژ 6.