روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردهوه
03:34 - 11/12/2021
"زهمهن"
بەرێوەبەرایەتی گشتیی
پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە، رایدهگهیهنێت بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی
(١٠)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیەو ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە پۆلی (١٠) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە
و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت.
دهقی رونكردنهوهكه:
روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی
گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە
بابەتێک لە کتێبی زمان
و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی)
ڕەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕوونی هەموولایەک :
١- ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە پۆلی (١٠) لە
کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە
ئەمساڵ دانرابێت.
٢- ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە
ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی
بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (١١ و ١٢)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو
پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت.
کتێبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لیژنەی پسپۆڕ
چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (٢٠٢٢-٢٠٢٣ ) کتێبە
نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠) لە
ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی
رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە - بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی پرۆگرامەکان
١١ی ١٢ی ٢٠٢١
لاوکێ دەروێشی عەڤدی چیه؟
دەروێشێ عەڤدی یا دەروێشێ
عەدوول داستانەکی کوردییە، ئەم دەستان لە رێگەی گۆرانییەوە تاکوو ئێستا پارێزراوە.
دەروێشێ عەڤدی لە گۆندی ئورخچی کە گۆندەکی ئێزدینەشینن لە دەڤەری وێرانشار سەربە ڕحا
لە باکووری کوردستان لە دایک بووە.
بەرخودانەکی مەزنی دژی دەوڵەتی عوسمانی و ھۆزە عەرەبیەکان
کردووە. ئەو کاتە تەمر پاشای ملی لە سالی ١٧٨٠دا دبێتە سەرۆکی ھۆزە کوردەکانی کیکان
و میلان، دەروێشی عەڤدی لەبەر لێھاتووی و زیرەکی لە لایەن تەمر پاشای ملییەوە ھەڵدەبژێرت
بۆ سەرلەشکریی، کە درویشی عەبدی ڕوو لە شەڕ دەکات دەلێت دەزانم بۆ رۆیشتن دەچم و
جارەکی تر ناگەڕێمەوە. ھێزی عەرەبەکان بە بەشداری چەند ھۆزەکی عەرەبی و بە یارمەتی
دەوڵەتی عوسمانی دەکردێت سەر شاری ئورفا ژمارەی سەربازەکانی ھۆزە عەرەبیەکان چەند
ئەوندەی سەربازەکانی کورد دەبێت.
بە ھۆکاری نابەرابەری
ھێز کۆتا جار دەرویشێ عەڤدی لەسەر گردی عەتشان دەکوژرێت لە شەڕەکەدا. لە لایەکی ترەوە
ئەڤینداریی دەروێشی عەڤدی کە بە ئەسڵ سەر بە ئاینی ئێزدییە لەگەل کچەکی موسلمان بە
ناوی عدولا کە زیاتر داستانەکە ناو بانگی دەرکردووە، کە لەناو کوردانی کورمانجدا بە
گەلەک رەنگ و شێوە بە چیرۆک و گورانی لەسەر دەڵێن.
لە چەند ڤیدیۆەیەکدا عەبدوڵڵا
ئۆجەلان خۆی دانی بەوەدا دەنێت کە چۆن کەوتووتە ژێر کاریگەریی سوار چاکی دەروێشێ
عبدی. ڕەنگە لەبەر ئەوەی ئەم ڕووداوە لە شاری ئورفا ڕووی داوە و ئۆجەلان خۆی خەلکی
ئەو شارەیە.