كه‌سێك هاوڕێكه‌ی له‌به‌ر بڕێك پاره كوشت
08:10 - 10/12/2021
زه‌مه‌ن_به‌غدا
كه‌سێك له به‌غدا لەپێناو 20 ملیۆن دیناردا، هاوڕێ و هاوكارەكەی خۆی كوشت
و لە باخچەی ماڵەكەیدا لە خۆرئاوای بەغداد ناشتوویەتی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی بەغداد ئه‌مڕۆ هه‌ینی دانپێدانانی كەسێكی
بڵاوكردەوە كە بكوژی هاوڕێكەیەتی و دانی بەوەدا نا كە كوژراوەكە هاوڕێ و هاوبەشی
كاركردنی بووە و لەپێناو پارەدا كوشتوویەتی.
تۆمەتبارەكە له دانپێدانانه‌كه‌یدا دەڵێت، پەیوەندی بە هاوڕێكەیەوە كردووە
كە لە هەمانكاتدا هاوبەشی كار بوون و داوای لێكردووە 20 ملیۆن دینار لەگەڵ خۆیدا
ببات و بڕوات بۆ ماڵیان لە ناوچەی ئەبو غرێب بە بیانووی بەشداریكردن لە كارێكی نوێ‌دا.
پۆلیسی به‌غدا ده‌ڵێت، كوژراوكه و بكوژه‌كه پێكەوە ئامێری مۆبایلیان فرۆشتووە
و پێشتر 60 هەزار دۆلاری لای بكوژەكە بووە، كاتێك گەیشتووەتە ماڵەكە، هاوڕێكەی بە
هاوكاریی كەسێكی تر بە چەقۆ و خاكەناز لێیانداوە و كوشتوویانە.
بكوژەكە دەڵێت، "زیاتر لە 20 جار بە چەقۆ لێم‌دا و ئەو كەسەی لەگەڵمدا
بوو بە خاكەناز دەیكێشا بە سەریدا، دواتر ئەو لە باخچەكەدا ناشتی و منیش دیوارەكانی
ژوورەكەم بۆیەكرد بۆ شاردنەوەی شوێنەواری خوێنی قوربانییەكە".