شه‌پۆلێكی به‌فر و باران روو له هه‌رێم ده‌كات
06:04 - 10/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی پێشبینییه كه‌شناسییه‌كان، لەکۆتایی ھەفتەی ئایندەوە کەشى ناوچەکە
گۆڕ‌انى بەسەردا داێت و بەفر و بارانى زیاتر ده‌بارێت.
ئاراس جەبار شاره‌زای كه‌شناسی له
هه‌رێمی كوردستان له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "لەکۆتایی ھەفتەی ئایندەوە گۆرانکارییەک
بەسەر کەشی ناوچەکەدا دێت کە جیاواز لەم مانگانەی ڕابردوو رێژەی بەفر و باران بارین
زیاددەکاتەوە، جێگیری مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆکان درێژە کێش ئەبێتەوە بەسەر ناوچەکەدا
وە پێچەوانەکەی جێگیربوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز و مەودا درێژە بەسەر زۆرینەی
وڵاتانی کیشوەری ئەوروپادا".
به‌پێی پێشبینییه‌كان،
چالاکى نزمە پاڵەپەستۆى سیبیرى کەشێکى زۆر ساردى لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بەتایبەتى لەشەواندا
بەرەو ناوچەکانى باکور و ناوەڕاستى عێراق لەچەند رۆژى داهاتوودا.