پۆلیسی هەولێر رونكردنهوه لهبارهی ئەو خوێندكارانە دهدات كه شەڕەتەقەیان كردبوو
05:25 - 10/12/2021
زهمهن_ههولێر
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە كۆلێژی تیشك لە شاری
هەولێر شەڕ لەنێوان چەند خوێندكارێكدا ڕوویدا و دەمانچەی تیادا بەكارهێنرا، ئەمڕۆ
هەینی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارهكانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكردەوە،
لەبارەی ڕووداوی تەقەكردنی نێوان چەند خوێندكارێكی زانكۆوە كە لە چەند ڕۆژی
ڕابردوودا ڕوویدا و ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا
بڵاوبووەوە کە لەبەردەم كۆلێژی (تیشک) دوو قوتابی دەبێتە دەماقەڵەیان، کە لە هەمان
کۆلێژ قوتابین و لە ئەنجامدا دەبێتە شەڕیان لەگەڵ دوو قوتابى تريش لەسەر ئەوەی دوو
ڕۆژ پێشتر بە ئۆتۆمبێل یەکیان شکاندوویەتییەوە سەر ئەوی تر و لە ئەنجامی شەڕەکە
تەقە دەکرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ دەستمان بە
لێکۆڵینەوە کرد و خانەوادەى هەردوولامان ئاگادارکردنەوە کە دەبێت بەزووترین کات
خۆیان ڕادەستی پۆلیس بکەن، ئەگەرنا بە توندترین شێوە سزادەدرێن”.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت،
“هەردوولا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و
دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تاڕق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو
لەدژی یەکتر و پێکهاتن، بەڵام لەبەر ئەوەی لە کێشەکە تەقەکراوە و مافی گشتی
دەیگرێتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و لەکاتی ئێستاشدا هەر چوار تۆمەتبارەکە بە
بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزاکان و ماددەی
21ی چەک”.