955 کوردستان

ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌سعود بارزانی و موقته‌دا سه‌در ئاشكرا كرا

08:18 - 09/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

 

مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد و دۆخی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، " مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه‌ و  باس لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەپێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی کراوە".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "هەردوولا رێککەوتن لەسەر چالاککردنەوەی گفتوگۆی جیددیی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو بەو جۆرەی کە بەرژەوەندییەکانی  وڵات و گەلەکەی مسۆگەر بکات، کە ئێستا چاوەڕوانی پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە بۆئەوەی شکۆی بگێڕێتەوە و ژیانی خۆشگوزەران دابینبکات".

 

هاوكات باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه‌، لەو پەیوەندییەدا جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی هاوپەیمانێتیی نێوان لایەنەکان کرا ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی ئیرادەی گەل  و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی تێکڕای پێکهاتەکانی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن