ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه: هیچ كه‌سێك له‌ناو مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه
06:31 - 09/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ڵه‌بجه
ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه
ره‌تیده‌كاته‌وه، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ئاسایش له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،
هیچ كه‌سێك له‌ناو مزگه‌وته‌كان ده‌ستگیركرابێت.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی
لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا، لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن
و پەیج و ئەکاونتی فەیسبوکەوە، هەواڵی ناڕاست بڵاوکرایەوە گوایە لەو چالاکییەدا لەناو مزگەوتەکان چەند کەسێک گیراون
لێرەدا بەپێویستی دەزانین بۆهەموو لایەکی ڕونبکەینەوە کەئەوهەواڵانە دورن لەڕاستییەوەو
هیچ کەسێک لەهیچ مزگەوتێکی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەکراوه.
ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه
داواش لەودەزگاو پەیجە ڕاگەیاندنانە ده‌كات كه کە ئه‌و جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە
لەپێناو خوێنەرو گوێگرەکانیاندا دڵنیابنەوە لەڕاستی و دروستی هەواڵ پاشان بڵاویبکەنەوە.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە:
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپەراسیۆنێکی
ئەنجامدا ، لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و پەیج و ئەکاونتی فەیس بوکەوە هەواڵی
ناڕاست بڵاو کرایەوە گوایە لەو چالاکییەدا
لەناو مزگەوتەکان چەند کەسێک گیراون لێرەدا بەپێویستی دەزانین بۆهەموو لایەکی ڕونبکەینەوە
کەئەوهەواڵانە دورن لەڕاستییەوەو هیچ کەسێک لەهیچ مزگەوتێکی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە
دەستگیرنەکراوەو ئەم هەواڵەش هەواڵێکی بێ بنەماو ناڕاستە ،
داواکارین لەودەزگاو
پەیجە ڕاگەیاندنانە کەلەم جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە لەپێناو خوێنەرو گوێگرەکانیاندا
دڵنیابنەوە لەڕاستی و دروستی هەواڵ پاشان بڵاویبکەنەوە..
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئەوقافی پارێزگای ھەڵەبجە