گوھدار زێباری لە زیندانەوە: فریای زیندانیانی شێلادزێ بکەون
06:17 - 09/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
گوهدار زێباری یهكێك له سزادراوانی
بادینان رایگهیاند، دۆخی
زیندانیانی شێلادزێ لە ئاسایشی گشتی حاڵیان زۆر خەراپە و چارەنوسیان ھیچ دیار نیە.
گوهدار زێباری
له زیندانهوه پهیامێكی بڵاوكردهوه و تیایدا دهڵێت، دۆخی زیندانیانی شێلادزێ
لە ئاسایشی گشتی حاڵیان زۆر خەراپە چارەنوسیان ھیچ دیار نیە لەبەر ئەوە داواکارین
لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی وە رێکخراوانی مافی
مرۆڤ لە دەستھەڵاتی دادوەری کە بە زوو ترین کات ئەو زیندانیە بێ تاوانانە ئازاد
بکرێن.
ئاماژهی بهوهشكردووه،
دوایان كردبو بگوازرێنەوە لای ھاوڕێکانیان لە زیندان بۆ ئەوەی دەروونیان ئارام بێ،
بەڵام رێگایان نادەن.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی گوھدار زێباری
لە زیندانەوە بۆ رای گشتی:
سەرباری فشارو
ئازاردانمان بەڵام خۆراگرین و سەرمان بەقەت چیاکان بەرزە، دەنگی ئازادیش نە بێدەنگ
دەکرێت نە دەکۆژرێت"
سڵاو لە گەنجان
و لاوانی کوردکە بە وێرەکی و دلێری ناوبانگیان ھەیە. سڵاو لە دایک و کچانی کورد کە
بە کەزێیەکانیان لولەی تڤەنگ و دەبابە ئەچەمێنن. سڵاو لە پێنوس و دەنگی ئازاد لە نێوخۆ
و رەوەندی کوردی، ئێمە بەرامبەر بەرگێریکردن و ئەزیەتی ئێوە سەر ئەچەمێنین خۆمان بە
قەرزار ئەزانین. سەرەرای ئەو ھەوڵ و زەخە زۆرەیی دەروونی و جەستەی بەرامبەرمان ئەکرێ
ئێمە ھەر خۆراگرین و ئیرادەو سەرمان بەقەت چیاکانی گارە و مەتین بەرزە، لە ئاسایشی
گشتی رەوشی ھاوڕێیانی بادینان بە تایبەت گەنجانی شێلادزێ زۆر خراپە،سەرۆکێ حکومەت
ئەچێتە سەنگەرەکان و دەستی خۆی بە سەری دایکی شەھیدان دا ئەھێنێت، بەڵام گەنجانی شێلادزێ
قاچێکیان لە شێلادزێ یە دژ بە داگیرکارانی تورکیا و قاچێکیان لە سەنگەری جەنگە دژ
بە داعش ئاوھا پاداشتیان ئەدەنەوە کە رۆلەمانیان زیندانی بکەن؟
سەرۆکی ھەرێم دەلێن
دەبێت یاسا سەروەر بێت، بەڵام یاسا سەروەر نیە و ئازادیش نە کپ دەکرێت نە دەمرێت.
دۆخی زیندانیانی
شێلادزێ لە ئاسایشی گشتی حاڵیان زۆر خەراپە چارەنوسیان ھیچ دیار نیە لەبەر ئەوە
داواکارین لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی وە رێکخراوانی
مافی مرۆڤ لە دەستھەڵاتی دادوەری کە بە زوو ترین کات ئەو زیندانیە بێ تاوانانە
ئازاد بکرێن. لەگەڵ ئەوەش دوامان كردبو بگوازرێنەوە لای ھاوڕێکانیان لە زیندان بۆ
ئەوەی دەروونیان ئارام بێ بەڵام رێگامان نادەن.