348 کوردستان

ئاسایشی سلێمانی: ژمارەیەک داعشمان لە هەڵەبجەو سەیدسادق دەستگیرکرد کە پلانی تەقینەوەیان دانابوو

06:09 - 09/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌ڵه‌بجه‌

 

ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە، ژمارەیەک داعشیان دەستگیرکرد کە پلانی تەقینەوەیان دانابوو.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلیمانی بڵاویكرده‌وه، پاش وەرگرتنی بڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ،  لەھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١   ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش  لە شاری هەڵەبجە  ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران.

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
لەئەنجامی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە ، پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان کە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی  ھەرێم تێکبدەن .

پاش وەرگرتنی بڕیاری  بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ،  لەھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١   ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش  لە شاری هەڵەبجە  ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست
بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا  کە  پیلانیان  دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن .

لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و پاراستنی دۆسیەکە زانیارییەکانی پەیوەست بەم پیلانەی تیرۆریستان دەھێڵینەوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بە بەڵگەو دۆکۆمێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شکستپێھێنانی تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ رایگشتی بڵاودەکەینەوە .

لەگەڵ رێزماندا
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن