نوسینگهی مهسرور بارزانی لهبارهی "كڕینی ڤێلا له ئهمریكا" رونكردنهوه دهدات
05:05 - 09/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
نوسینگهی سهرۆكی
حكومهت راپۆرتێكی رۆژنامهنوسێكی ئهمریكی لهبارهی "كڕینی ڤێلا له ئهمریكا
لهلایهن مهسرور بارزانییهوه" رهتدهكاتهوه.
له چهند رۆژی
رابردودا راپۆرتی رۆژنامهنوسێكی ئهمریكی بڵاوكرایهوه، كه گوایه مهسرور
بارزانی ڤێلایهكی به زیاتر له 18 ملیۆن دۆلار له ئهمریكا كڕیوه.
له رونكردنهوهیهكدا
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، چەند ڕۆژێکە هەندێک سایت
و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاودەکەنەوە کە ڕاپۆرتێکی بێ بنەمایە
لە سەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی
بۆ نییە.
ئاماژهی بهوهشكردووه،
نووسەری ڕاپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە
واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی
حکومەتەوە نیە.
دهقی رونكردنهوهكه:
ڕوونکردنەوەیەک
لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
چەند ڕۆژێکە هەندێک
سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاودەکەنەوە کە ڕاپۆرتێکی بێ
بنەمایە لە سەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و
هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی ئەم
تۆمەتە بێ بنەمایە بخەینەڕوو:
نووسەری ڕاپۆرتەکە
بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە واژوی سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نیە.
دوای بەدواداچوونمان،
دەرکەوت نووسەری ڕاپۆرتەکە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقەوە
هەیە کە هاووڵاتی ئەمەریکییە و بە هەڵوێستەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان ناسراوە و بە
هۆی کردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە،
سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا
کرا.
دووپاتی دەکەینەوە
کە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکومەت دەکرێت.
نووسینگەی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ی دیسەمبەری
2021