سلێمانی زۆرترین مردن و توشبوونی له‌سه‌ر ئاستی عێراق تۆماركرد
04:40 - 09/12/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وه‌زاره‌تی ته‌ندورستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری
رابردوی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ زۆرترین
مردن و توشبوون له پارێزگای سلێمانی بووه.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەری عێراق 510
تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا 762 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی
چاکبوونەوە 98.4%، ئەوەش بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 12
تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 8 كە‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون. سلێمانیش به 5 مردن پێشگه‌نگی گرتووه.