کۆمپانیای دیلۆیت؛ راستگۆیی حکومەتی خستە ژێر پرسیاری گەورەوە!
02:24 - 09/12/2021
"زه‌مه‌ن"
كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی كەرتی
نەوت و گازی هەرێمی كوردستان، دانی به بلۆككردنی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا نا له
بانكێكی لوبنان، به‌وه‌ش راستگۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته ژێر پرسیاری
گه‌وره‌وه.
ساڵی رابردوو، په‌رله‌مانتارانی
فراكسیۆنی گۆڕان هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن
بانكێكی لوبنانیه‌وه، بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له 27ی3ی2020 ده‌نگۆكه‌ی ره‌تكرده‌وه.
دوێنێ كۆمپانیای دیلۆیت رایگه‌یاند:310 ملیۆن یورۆ لەگەڵ 294 ملیۆن دۆلاری پارەی نەوتی
هەرێمی كوردستان لە بانكێكی لوبنان دەستیبەسەردا گیراوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له
رونكردنه‌وه‌كه‌ی ساڵی رابردووی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هاتووه:
سه‌باره‌ت به‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی كه ده‌ڵێن له بانكه‌كانی لوبنان ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه، ئێمه‌ش له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌مان بیست، كه سه‌رچاوه‌كه‌شی
كۆنه وه‌زیرێكی سه‌ر به حزبوڵا بووه، به دواداچوونمان كرد و ده‌ركه‌وت راست نیه.
پاره بلۆككراوه‌كه‌ی هه‌رێمی
كوردستان، لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی بازرگانی پاکستانیدا بووە، كه ساڵی ٢٠٠٠
دێتە عێراق و لە پرۆسەی نەوت بەرامبەر بە خۆراکدا لەگەڵ عودەی سەدام حسێن کار دەکات.
ساڵی ٢٠٠٨ دێتە نێو دۆسیەی نەوتی
کوردستان، لەگەڵ ئاشتی ھەورامی ڕۆڵێکی زۆریان ھەبوو لەوەی باوڕ بە بەرپرسانی ھەرێم
بکەن سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، ئاشتی ھەورامی ساڵی ٢٠١٤ بە فەرمی لێکۆڵینەوەیەک دەداتە
ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی ھەرێم و دەڵێ: لە کۆتایی ٢٠١٥ ەدا بەرھەمی ڕۆژانەی
نەوت دەگەیەنینە یەک ملیۆن و ٦٠ ھەزار! بەڵام تائێستا نەگەشتوەتە ٥٠٠ ھەزار.