به‌رپرسێكی ئاسایش: له هه‌ڵه‌بجه ره‌نگه خه‌ڵكی تیرۆریست گیرا بێت، گه‌نج نه‌گیراوه
11:14 - 09/12/2021
"زه‌مه‌ن"
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركران، به تۆمه‌تی "بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی"، به‌رپرسێكی ئاسایشی سلێمانیش ده‌ڵێت گه‌نج نه‌گیراوه، ره‌نگه خه‌ڵكی تیرۆریست گیرابێت.
به‌پێی
زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" شەوی رابردوو، ٢٧ گەنج لەلایەن
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراون، ئه‌وه‌ش به پاساوی په‌یوه‌ندییان به
گروپه توندوڕه‌وه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی.
"زه‌مه‌ن" په‌یوه‌ندی كرد به مقه‌ده‌م
یاسین سه‌میع، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، وتی: له
كاتێكی دیكه‌دا لێدوانمان ده‌بێت و ئێستا هیچمان نیه بیڵێین.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت ئه‌و ژماره زۆره گه‌نج گیراون، وته‌بێژی ئاسایش وتی: وه‌كو
گه‌نج گه‌نج نه‌گیراوه، به‌ڵام ره‌نگه خه‌ڵكی تیرۆریست گیرابێت، به‌ڵام گه‌نج نه‌گیراوه...له
كاتێكی دیكه‌دا لێدوانمان ده‌بێت.
"زه‌مه‌ن" په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه
كرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه و په‌یوه‌ندی به
ئاسایشه‌وه هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م.