یاداشتێك له یاسین خزره‌وه تایبه‌ت به موڵكه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا
10:23 - 09/12/2021
زه‌مه‌ن
یاسین خزر په‌رله‌مانتاری
فراكسیۆنی گۆڕان، له یاداشتێك داوای تاپۆكردنی سه‌رجه‌م موڵكه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌كات.
یاسین خزر، له
یاداشته‌كه‌دا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه، داوایكردووه یاداشتێك ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی بکرێت، تاوەکو ئەو
موڵکانەی کە دەکەونە سنوری وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده، بە تاپۆ
بخرێنە سەر ئەم دوو وەزارەتە.
یاسین خزر، ده‌ڵێت ئه‌م داواكارییه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه
ئه‌و موڵكانه لە داگیرکاری بپارێزرێن و هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌توانێ مامه‌ڵه‌ی
بازرگانی به زه‌وی و موڵكی گشتیه‌وه بكات.