671 کوردستان

سه‌رچاوه‌یه‌ك لەوەزارەتی دارایی رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

09:32 - 09/12/2021

"زه‌مه‌ن"


سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی رایگەیاند: تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی رەسمی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و ئەو پرسەش پەیوەندی بە داھاتەوە ھەیە.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاندووه‌، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پێدانی بەرزە مووچە لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ ئاماژەی پێکرابوو چارەسەری بۆ دیاریکرابوو، بەڵام بەھۆی پەسەند نەکردنی بودجەو نەگەڕانەوە نەتوانرا کاری جدی بکرێت بۆ دەستپێکردنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

 

وتیشی، بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەپێی داھاتی بەردەستی حکومەتە و ھیوادارین لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ ھەرێمی کوردستان ئەو پرسە چارەسەر بکرێت و بەرزە مووچە بۆ فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.

 

بەپێى ھەردوو یاساى ڕاژەی شارستانی ژمارە ٢٤ ساڵی ١٩٦٠ و یاساى مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە ٢٢ ساڵی ٢٠٠٨، پلە بەرزکردنەوە (الترفیع) وەک مافێکی فەرمانبەر جێگیرکراوەو مافێکى یاساییەو بەپێى چەند مەرج و ڕێوشوێنێکى کارگێڕى پێویستە هەر فەرمانبەرێک چوار یانە پێنج ساڵ جارێک بە پێى پلەو ئاستى فەرمانبەرێتى، پلەکەى بەرزبکرێتەوە بۆ پلەیەکى نوێ، کە لە ڕووى ماددى و مەعنەوییەوە جیاوازى هەیە لەگەڵ پلەى پێشوو.


لە ساڵى ٢٠١٦ەوە پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە، هەربۆیە هێندێک لە فەرمانبەران کە لەو ساڵەدا شایستەى پلە بەرزکردنەوە بوون دوو پلەو زۆرینەى زۆرى فەرمانبەرانیش بەلاى کەمەوە یەک پلەیان لاى حکومەتەو چاوەڕوانى ئەو مافەیان دەکەن.




سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن