پێشمهرگه سیاسهتی شهڕی له بهرگریهوه بۆ قۆناغی هێرشبردن گواستهوه
08:43 - 09/12/2021
زهمهن - كوردستانی
لهدوێنێ چوارشهممهوه هێزەکانی پێشمەرگە
و سوپای عێراق بە هەماهەنگی یەکتری، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سێ قۆڵەوە
ئەنجامدا، لە قۆڵی قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە،
هەروەها قۆڵی غەڕەوپەڵکانەی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی پێشمەرگە و
سوپای عێراق، دوای جموجۆڵە فراوانەکانی داعش دێت، کە لە ماوەی هەفتەی
ڕابردوودا، چەندین هێرشیان بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان
ئەنجامداوە.
لیوا ئەحمەد حەمەساڵح جێگری فەرماندەی
میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە، به دهنگی ئهمریكای راگهیاند "داعش خۆی
ڕێکخستووەتەوە، بۆیە هێرشی بەردەوام دەکاتە سەر پێشمەرگە و سوپای
عێراق، بەتایبەت لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لەکەرکوکەوە تا سنووری خانەقین
هێرشی بەردەوامیان ئەنجامداوە."
ڕوونیشیکردەوە، پێشمەرگە و سوپای عێراق
ڕێککەوتوون بۆ هەماهەنگی کردنی یەکتری بۆ ڕێگرتن لەجوڵەی داعش، وتی"ئەمڕۆ
ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدرا، پێشمەرگە لەسنووری خۆی و سوپای عێراقیش لەناوچەی
خۆی."
جەختیشیکردەوە "ناکرێت چیتر لەسەنگەر
دابنیشین و چاوەڕێی هێرشی داعش بکەین، دەبێت شوێنیان بکەوین."
جێگری فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری
هێزی پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، داعش هێزی زۆرە، بەڵام هێرشەکانی بە مەفرەزەی
بچوک بچوک ئەنجام دەدات و نایەوێت ناوچە بگرێت، بەڵکو دەیەوێت زیان بە
هێزەکان بگەیەنێت.
ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ چوارشەممەی
سوپای عێراق و پێشمەرگە، ئەو ناوچانەشی گرتەوە کە دەکەوێتە نێوان سەنگەرەکانی
هەردوولا، لەو بارەیەوە لیوا ئەحمەد حەمەساڵح وتی "لیوای هاوبەش
پێکدەهێنرێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنیەکان."
چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق درێژەی پێبدرێت، بەو پێیەی داعش لە ناوچەکەدا
جوڵەی زۆرە و دەیانەوێت پێکەوە بەر بە جوڵەکانی داعش بگرن.