ڤیدیۆ.. نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن له هه‌ولێر ئه‌نجامدرا
10:16 - 08/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری له هه‌ولێر ئەنجامدراکە بۆیەکەم جارە ئەم جۆرە نەشتەرگەریە لەو نەخۆشخانەی ئەنجامدەدرێت.
نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بڵاویكرده‌وه، لەلایەن ستافی نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ نەشتەرگەریەك ئەنجامدرا بۆ پیاوێک کێشەی دەنگ ناسکی هەبوو، توانرا دەنگی بگۆڕدرێت بۆ دەنگی پیاوانە و نەشتەرگەریەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەم نەشتەرگەریە لە لایەن پزیشکانی پسپۆر (د.هێمن شوانی)و (د.بەشیر خۆشناو) و پزیشکی نیشتەجێی دێرین (د.دەریا یوسف) و پەرستاران خاتوو(حسیبە عمر)و (هەڵاڵە عمر)لێپرسراوی بەش (سەرکەوت هیمداد) ئه‌نجامدرا.