426 کوردستان

وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەڵمانیا چه‌ند رێککەوتنێك واژۆ دەکەن

08:56 - 08/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەولیر چەندین رێککەوتننامەی هاوبەشیان واژۆ کردووە.


بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 08-12-2021 لە رێوڕەسمێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و کۆلۆنێڵ مایەر، بەرپرسی راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەولێر واژۆیان لەسەر حەوت پرۆژەی جۆراو جۆر لە بوارەکانی مەشق و راهێنان، سەنتەری زمان و پێداویستی و کەلوپەلی هەمەجۆر و دروستکردن و بونیاتنان کردووە.


لە رێوڕەسمەکەدا لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە؛ کۆلۆنێل کای، راوێژکاری باڵای سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە؛ عەمید روکن سالار ئیبراهیم، راگری کۆلێژی ئەرکان؛ عەمید روکن محەممەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان؛ عەمید روکن نەبەز، بەڕێوەبەری چاکسازی و جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی و بەرپرسی بەشی پرۆژەکان ئامادەی بوون.

وەزیری پێشمەرگە ستایشی ئەو هەوڵەی راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیی کرد و رایگەیاندووە، "هەنگاوەکانتان بەرز دەنرخێنین و بەناوی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەوە سوپاسی ئێوە و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین لە پشتگیری و پاڵپشتیی بەردەوامتان بۆ هێزی پێشمەرگە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن